ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده درێژكرایه‌وه
ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق، درێژكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ستی نێوان حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكییه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعش له سوریاوه بۆ عێراق، درێژكرایه‌وه.میدیای توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا ئه‌مڕۆ ئاگربه‌ستی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده كۆتایی بێت كه دوای پێشڕه‌وی گروپه‌كان بۆ سه‌ر سوریا راگه‌یه‌ندرا به پشتیوانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵام له ئێستادا باس له درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی مانگێك ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش له پێناو دەستەبەرکردنی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە کەمپ و زیندانەکانەوە بۆ عێراق.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، سوپا ناچێتە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دایه، بەڵکو یەکەکانی خۆی لە دەوروبەری شارەکان بڵاودەکاتەوە.