هەسەدە: جۆلانی بە پشتیوانیی درۆنی تورکی گوندەکانی کۆبانی بۆردومان دەکات
کانونی دوھەم 27, 2026 16:44 Asia/Tehran
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، درۆنەکانی مۆدیلی بایرەکتاری تورکیا پشتیوانییەکی چڕی سوپای جۆلاني دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر گوندەکانی کۆبانێ.
هەسەدە وشداری داوە کە بەهۆی چڕیی هێرشە ئاسمانییەکان و شەڕ و پێکدادانەکانەوە، مەترسیی زۆر لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی هەیە. سەبارەت بە دۆخی مەیدانیش، هەسەدە دەڵێ کە لە میحوەرەکانی گوندی کورک، توانیویانە بەرپەرچی هێرشی چەکدارەکانی سەر بە جۆلانی بدەنەوە و هەوڵەکانیان بۆ پێشڕەوی پووچەڵ بکەنەوە، بەڵام هێشتا شەڕێکی سەخت لە ناوچەکەدا هەیە".