شوبات 03, 2026 17:02 Asia/Tehran
  • تەقە لە هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە حەسەکە

هێزەکانی ئاسایشی سەر بە هەسەدە رایگەیاند، کاروانێکی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی جۆلانی لە شاری حەسەکە رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بوونەتەوە و بەو هۆیەوە قەدەخەی هاتووچۆ لە ناوچەکە راگەیەندراوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەتەشە و هەسەدەدا هێرش کرایە سەر هێزەکانی جۆلانی، کاتێک ئەم هێرشە روویداوە کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە هەسەدە سەرقاڵی دابینکردنی ئارامیی دەروازە بوون بۆ چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی جولانی بۆ ناو شاری حەسەکە.

 بە پێی راگەیاندنی ئاسایشی هەسەدە؛ بە هۆی ئەم تەقەوە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش بریندار بووە و ئێستا لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە، لەبەر ئەوەش هێزەکانی ئاسایش قەدەخەی هاتووچۆی کاتییان لە ناوچەکەدا سەپاندووە.

 

سەرپەیڤ