گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا هاوکات لەگەڵ کوشتنی کەمینەکان و پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ
چاودێری مافی مڕۆڤ ڕایگەیاند کە دوای هاتنە سەرکاری تەحریرو شام لە سوریا شەپۆلێکی بەربڵاوی توندوتیژی و کوشتنی خەڵکی سیڤیل و لاوازبوونی میکانیزمە دیموکراسیەکان لەو وڵاتە دەستی پێکردووە.
ڕێكخراوی مافی مڕۆڤ لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد توندوتیژی و پێشێلکاری مافی مرۆڤی لەگەڵدا بووە، هەروەها لە مانگی مارس و جولای ساڵی ٢٠٢٥ هێزەکانی جۆلانی و هاوپەیمانەکانی، عەلەویەكان و درۆزییەكانیان کۆمەڵکوژ کرد و لانیکەم ١٤٠٠ کەس لەو دوو کەمینەیان کوشتووە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاماژەی بە ڕووداوێکی دڵتەزێن لە کۆبانی کردووە لەو ماوەیەدا، لە ١٦ مارسدا لە هێرشێکی بە درۆن بۆ سەر خێوتێك لە باشووری كۆبانی حەوت منداڵی کورد و خوشکە تەمەن هەژدە ساڵەكەیان و دایک و باوکیان گیانیان لە دەس دا.