لەقاودەرە ناودارە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە: دوور نییە کۆمپانیای بەرھەمھێنەری سیخوڕئامێرەکەی ئیسرائیل، مۆبایلەکەی «بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاشی ھاک کردبێت.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەی «ئەلسەفیرە» لە باشووری حەڵەبی کردووە.
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی تازەی ڕژێمی زایونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیلی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناڤین بە گرینگ زانی و باسی ھەگەری ھاوکاریی تێوان ھەردووک لای کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ھەتا کاتێک کە ڕژێمی ئیسرائیل لە سەر سیاسەتەکانی داگیرکەرانەی بەردەوام بێت، ئاشتی و سەقام لە ناوچەکە نایەتە دی.
ھەزاران کەس لە جەماوەری بەغدا بۆ بەڕێ کردنی تەرمی شەھیدانی حەشدی شەعبی خڕبوونەوەو دژی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی دروشمیان ھەڵدا.
میدیاکانی ڕژێمی زایونی باسی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی «بن گۆریۆن»ی ئیسرائیلیان کردووە.
لێژنەی باڵای بەدواداچوون بۆ کاروباری عەرەبەکانی دانیشتووی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی ساڵی ١٩٤٨ خوازیاری بەرپاکرانی خۆپیشاندانی بوون لە ئەمڕۆی ھەینی.
سوپای ڕژێمی زایونی بۆ یەکەمجار ھێندێک وردیاتی سەبارەت بە مردنی گوماناویی ئەفسەرێکی ھەواڵگریی قۆڵبەستکراوی ئەم ڕژێمە بڵاو کردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی ئەو منداڵانەی کە لە ئەنجامی ھێرشی زایونییەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان شەھید کراون، جەختی کرد: جیھان قەت پێشینەی ڕژێمی ئیسرائیلی لەبیر ناچێتەوە.
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل ڕوو بکاتە تیرۆری ڕێبەرانی خۆڕاگریی، تەلەڤیڤ مووشەک باران دەکەین.