-
پزشکیان لەوتووێژ لەگەڵ مەکرۆن: ڕۆژاوا، پاڵپشتیی لە رژیمی زایۆنی، بوەستێنێ
ئاب 08, 2024 08:32سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاو وڵاتانی رۆژاوایی بە گرتنەبەری سیاسەتێکی دژبەیەک و دووفاقی داکۆکی دەکەن لە رژیمێک کە پێبەندی هیچکام لە یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان نیەو لە هیچ کردەیەکی تاوانکارانە لەناوچەدا درێغی ناکا و لەوپەڕی مەخابنیدا، لەو وڵاتانە کە کەوتوونەتە بەر ئامانجی ئەو چەشنە کردانە، داوا دەکەن وەڵام نەدەنەوەو دانبەخۆدا بگرن.
-
کاردانەوەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە پەلاماری بە ڕۆکێت بۆ سەر عەینۆلئەسەد
ئاب 08, 2024 07:42فەرماندەیی ئەرکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند کە بەشێک لە ناوەند و بنکەی سەربازی ئەمریکا لە " عەینۆلئەسەد" دراوەتە بەر پەلاماری بە ڕۆکێت.
-
باقری: بی دەنگە کردن لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی تەنیا دەبیتە هۆی هان درانی بۆ جەنایەت کردنی زۆرتر
ئاب 08, 2024 06:56سەرپەرەشتی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام دانەوە بە پێوەندی تەلەفونی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە "بێ دەنگە کردن لەبەرامبەر جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی تەنیا دەبێتە هۆی هاندرانی جەنایەکار ودوپاتکردنەوەی کاروکردەی ڕۆخێنەرانە.
-
لەکارخرانی لاپەڕەی کەناڵی سەحەری کوردیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە
ئاب 08, 2024 06:42لاپەڕەی کەناڵی سەحەری کوردیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکدا لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە لەچالاکی خرا لەبەر ئەوەی ڕاپۆری ئیدانەکرانی ترۆری شەهید ئیسماعیل هەنیەو داوای خەڵکی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی سەخت بە رژیمی زایۆنیستیی بڵاو کردۆتەوە.
-
سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا: ئیسرائیل لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران وحیزبۆڵلا پەنای بردووەتە لای ڕۆژئاوا
ئاب 07, 2024 09:41سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان لە کاتی وتاردانەکەی دا بە بۆنەی حەوتەمین ڕۆژی شەهادەتی فەرماندەی خەباتگیڕی پلەبەرزی ئەم بزوتنەوەیە ، ئاماژەی دایە ترسی زایۆنیەکان لە وڵامدانەوەی ئێران و حیزبۆڵڵا وپیداگرت کە ئیسرائیل بۆ بەرگری کردن لە خۆی پەنای بردووەتە لای وڵاتانی ڕۆژئاوایی وڕادارەکانی ئەم ڕژێمە و سەتەلایتەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشی تۆکمە وتەواودان .
-
کەنعانی: ڕۆژاوا شەرەفی خۆی نایە سەر شەڕی دژ بە غەززە
ئاب 07, 2024 08:56وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ستراتژیی دژبەیەکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی نووسی: ڕۆژاوا لەم شەڕەی دژ بە غەززە وەڕێخرا شەرەفی خۆی بە با داوە و تووشی هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی و بەلاڕێداچوونی شارستانییەتی بووە.
-
وتووێژ و ڕاوێژ سەبارەت بە پەرەسەندنی هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا
ئاب 07, 2024 08:41باڵوێزی ئێران لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری بریکس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سەبارەت بە هاوکارییە دوولایەنە و چەندلایەنەکانی نێوان دوو وڵات بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
-
پێداگریی ئێران لە سەر وەڵامی حەتمیی ئێران بە تیرۆری ڕێبەری حەماس
ئاب 06, 2024 09:50"عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان" نوێنەری مەقامی مەزنی ڕێبەری و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە چوارچێوی پێوەندیی ئاسایشی سیاسیی لەگەڵ سێر گەیی شایگۆ هاوشانی ڕووسی خۆی دیداری کرد و بە بیروڕا گۆڕینەوە لەبارەی پێوەندیی دوولایەنە و دڵخوازیان، دوایین ڕووداوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، جەختیشیان کرد لەسەر پەرەی پێوەندیی هەمەلایەنەی ئاسایشی، بەرەڤانی، سیاسی و ئابووریی نێوان دوو وڵات.
-
ئێران کەڵک وەردەگرێ لە مافی ڕەوای خۆی وەک هەڵوێستی بەرپێگرانە بەرامبەر بە ڕژیمی زایۆنیستی
ئاب 06, 2024 05:00سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی بەبێ گومان کەڵک وەردەگرێ لە مافی ڕەواو سروشتی خۆی بۆ بەرگری لە ئاسایش و سەروەری خاک و دەسەڵاتداری خۆی و بەئامانجی بەرگرتن لە دەستدڕیژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی.
-
نوێنەری بۆکان لە پارلمانی ئیسلامی ئێران: ئێمە ڕازی نابین بە هیچ تۆڵەیەک جگە لە کوشتنی خودی نەتانیاهۆ
ئاب 06, 2024 04:36نوێنەری بۆکان لە پارلمانی ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەو پارلمانەدا وتی سەرەتا شەهیدکرانی شێخ ئیسماعیل هەنیە سەرەخۆشی دەکەم و دواییش هیواداریشم کە هەڵمەتی "وەعدەی سادق"ێکی دیکە بۆ تۆڵەی ئەو جیهادگەرە شەهیدە بەڕێوە بچی.