کەنعانی: ڕۆژاوا شەرەفی خۆی نایە سەر شەڕی دژ بە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430194-کەنعانی_ڕۆژاوا_شەرەفی_خۆی_نایە_سەر_شەڕی_دژ_بە_غەززە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ستراتژیی دژبەیەکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی نووسی: ڕۆژاوا لەم شەڕەی دژ بە غەززە وەڕێخرا شەرەفی خۆی بە با داوە و تووشی هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی و بەلاڕێداچوونی شارستانییەتی بووە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئاب 07, 2024 08:56 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ستراتژیی دژبەیەکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی نووسی: ڕۆژاوا لەم شەڕەی دژ بە غەززە وەڕێخرا شەرەفی خۆی بە با داوە و تووشی هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی و بەلاڕێداچوونی شارستانییەتی بووە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەی ئێران لە کاردانەوە بە ستراتژیی دژبەیەکی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەرامبەر بە فەلەستین پێیداگرت؛ بە بۆچوونی ئەمریکا و ئەورووپا، خەڵک و ئەو گرووپانەی کە بەرگری لە خۆیان دەکەن بەرامبەر بە هێزی داگیرکەری بیانی و بۆ بەرگری لە ماڵ و بنەماڵە و شەرافەتی وکەرامەتیی مرۆییان دژ بە سوپایەکی دەسدرێژکاری لە تەوقی سەر تا نووکی پێ تەیار و بکوژی ژن و منداڵ شەڕ دەکەن، تیرۆریستن و ئەو لایەنەیش کە پشتی ئەم گەلە مەزڵوومە داگیرکراوە دەگرێ، لاگری تیرۆریزمە! بەڵام ڕژێمی داگیرکەر و بکوژی زیاتر لە چل هەزار کەس تەنیا لە ماوەی دە مانگدا، کە نزیکەی دە هەزار لەو کوژراوانەش منداڵن، نەک هەر تیرۆریست نییە، بەڵکوو شیاوی هاندان و پیاهەڵوتن و هەموو جۆرە داکۆکی سیاسی، ئاسایشی، سەربازی و چەکەمەنییە!!

کەنعانی پێیداگرت: ڕۆژاوا لە شەڕی دژ بە غەززەدا شەرەفی خۆی بە با داوە و تووشی هەڵوەشانەوەی ئەخلاقی و بەلاڕێداچوونی شارستانییەتی بووە.