-
پێنجەمین خولی بەخشرانی خەڵاتی مستەفا(ص)
تشرینی یهکهم 01, 2023 04:00بە ئامادەبوونی سەیید ئیبراهیم رەئیسی ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێوڕەسمی پێنجەمین خولی بەخشرانی خەڵاتی مستەفا(ص) لە ئەسفەهان بەڕێوە چوو و تێیدا زانستوەرێکی ئێرانی بە ناوی ئومێدی فەڕوخ نەژاد توانی یەک لە براوەکانی ئەو خەڵاتە نێودەوڵەتییە بێ.
-
هەڵدانی سەتەلایتی نووری ٣ لەئێران
ئهیلوول 29, 2023 16:36سەتەلایتی نووری ٣ ؛ بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندازیارانی ئێرانی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.
-
ناسناوی پاڵەوانێتی بۆ ڤۆشۆکارێکی ئێرانی
ئهیلوول 28, 2023 15:38ڤۆشۆکارێکی ئێرانی پلەی یەکەمی ئاسیای بەدەس هێنا.
-
ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد
ئهیلوول 27, 2023 16:32ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری حسێن دلێریان، وتەبێژی سیستمی ئاسمانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، مانگی دەستکردی نور 3 بە سەرکەوتوو لە خولگەی زەوی لە دوری 450 کیلۆمەترەوە جێگریکرد.
-
ناسناوی پاڵەوانێتی بالەی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەی ئێران
ئهیلوول 27, 2023 15:41هەڵبژاردەی بالەی پیاوانی ئێران پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی بالەی ئاسیای بەدەس هێنا.
-
پشکی شێری ئێران لە پیشانگای بیناسازی سلێمانی
ئهیلوول 27, 2023 15:41کۆمپانییە ئێرانییەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو لە پیشانگای بیناسازی سلێمانی بەشدارن.
-
هەڵکشانی وەرزشکاری ئێرانی بۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی تێکواندۆ
ئهیلوول 26, 2023 14:15لە نۆزدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ، عەلیڕەزا حوسێن پور لە کێشی ژێر٦٣کیلۆگرامدا لە یەکەم یاریدا لە خەنیمە هیندستانییەکەی بە ئەنجامی دوو بە سفر بردەوەو لە یاریی دواتریشیدا توانی لە خەنیمە پاکستانییەکەسی بباتەوەو بەم چەشنە هەڵکشا بۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی تێکواندۆ. یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆی چین لە ٢٣ی ئەیلوولەوە دەس پێ بووەو تا هەشتی ئۆکتۆبریش درێژەی هەیە.
-
بەڕێوەچوونی یادی مەولوودی خوێنی گەورەی کورد سەیید شەمسی قوڕەیشی لە سنە
ئهیلوول 26, 2023 13:58بەبۆنەی حەفتەی وەحدەت و یەکبوون و لە دەسپێکی ئەو بۆنەیە، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی گەورە مەولودیخوێنی خواناس"سەیید شەمسی قوڕەیشی" لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێ.
-
سەرمایەی بانکیی ئێران و میسر بەم زووانە زۆر دەکرێ
ئهیلوول 26, 2023 09:58پەیوەندیی ئابوریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی لەوان میسر ڕوو لە پەرەیە. لە ئێستادا، خاندوزی، وەزیری ئابوریی ئێران بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی بانکی ئاسیایی ژێرخان لە میسر سەردانی قاهیرەی کردووەو لەو سەفەرەدا لەگەڵ وەزیری دارایی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی ئەنجام دا. زیادکرانی سەرمایەی بانکی ئێران و میسر لە ئەنجامەکانی ئەو چاوپێکەوتنە دێتەئەژمار کە خاندوزی لە هەژماری توئیتەریی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە بەزوویی جێبەجێ دەکرێ.
-
دەسپێکی ساڵی تازەی خوێندن لە قوتابخانەی ئێرانی لە هەولێر
ئهیلوول 26, 2023 03:59نەسروڵڵا ڕەشنودی ، کونسولی گشتیی ئێران لە هەولێر وێڕای ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی ساڵی خوێندن لە قوتابخانەی ئێرانی لە شاری هەولێر، وتی: ئێمە ساڵانە پاڵپشتیی ماددی و مەعنەوی ئەو قوتابخانەیە دەکەین و هەموو هەوڵمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی منداڵانمان باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێ.