• هەناردەی بڕی٨٢٢ملوێن دۆلار کاڵا لەسنوری مێهرانی ئیلامەوە بۆ عێڕاق

    هەناردەی بڕی٨٢٢ملوێن دۆلار کاڵا لەسنوری مێهرانی ئیلامەوە بۆ عێڕاق

    ئه‌یلوول 25, 2023 07:30

    روحوڵڵا غولامی بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژە بە زیادبوونی هەناردەکرانی کاڵا لە سنوری مێهرانەوە وتی: پێش بینی دەکرێ هەتا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی سێ ملوێن تۆن کاڵا لەو دەروازە سنورییەوە هەناردەی عێڕاق بکرێ.

  • کاندیدکرانی فیلمی شەڕی جیهانیی سێهەم لە فستیڤاڵی فیلمی ئامستردام

    کاندیدکرانی فیلمی شەڕی جیهانیی سێهەم لە فستیڤاڵی فیلمی ئامستردام

    ئه‌یلوول 25, 2023 07:06

    فیلمی جەنگی جیهانیی سێهەم لە دەرهێنانی هومەن سەییدی سینەماکاری ئێرانی پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین ئەکتەری ژن و پیاوی ئەو خولەی فستیڤاڵی فیلمی ئامستردامی هۆلەند. دووهەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی ئامستردام لە رۆژانی بیست و پێنج و بیست و شەشی ئەیلول لە ئامستردام بەڕێوە دەچێ.

  • لاڤرۆف: ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نیە

    لاڤرۆف: ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نیە

    ئه‌یلوول 25, 2023 05:54

    سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئێران بەدوای چەکی ناڤۆکییەوە نییەو هەردەم رایگەیاندووە کە وەک یەکێ لە واژۆکەرانی پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی (NPT) مافی دەسڕاگەیشتن بە تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بۆ ئامانجی ئاشتی خوازانە هەیە.

  • میدالیای بڕۆنزی ڕکابەرایەتی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتی جیهان بۆ وەرزشوانی ئێرانی

    میدالیای بڕۆنزی ڕکابەرایەتی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتی جیهان بۆ وەرزشوانی ئێرانی

    ئه‌یلوول 24, 2023 14:47

    لە ڕکابەرایەتی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتی جیهان لە بێلگرادی سربستان، وەرزشوانی ئێرانی هادی سارەوی توانی میدالیای بڕۆنزی ئەو خولەی پێشبڕكێکان بەخۆتەرخان بدا و هەروەها مۆڵەتی بەشداربوون لە ئۆلەمپیکی پاریسیشی بەدەست هێنا. ناوبراو لەکێشی ٩٧کیلۆگرامدا بە ئەنجامی چوار بە یەک لە ئەبووبەکر خاسالانۆخۆفی بلاڕووسی بردەوە .

  • دەسپێبوونی نۆزدەیەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ لە چین

    دەسپێبوونی نۆزدەیەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ لە چین

    ئه‌یلوول 24, 2023 14:38

    کاروانی وەرزشیی ئێران بە ٢٨٩ وەرزشوان لە ٣٤ لقی وەرزشیدا و بە دروشمی"ئێران، ئیمان ، شانازی"بەشداری ئەو خولەی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆی چینە.

  • بەڕێوەچوونی جەژنی مەولودی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) لە شارە کوردنشینەکانی ئێران

    بەڕێوەچوونی جەژنی مەولودی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) لە شارە کوردنشینەکانی ئێران

    ئه‌یلوول 23, 2023 14:40

    بەرێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند رۆژی پێنج شەمە شەشی ڕەزبەر جەژنی گەورەی مەولوود لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و بەتایبەت پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

  • نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران

    نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران

    ئه‌یلوول 23, 2023 11:13

    مووشەکی هایپێرسۆنیکی فەتتاح و کروزی پاوەی سپا لە نمایشی سەربازیی(ڕێژە) هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشاندرا

  • سەردانی فەرماندەری سپای قودسی ئێران لە سوریا

    سەردانی فەرماندەری سپای قودسی ئێران لە سوریا

    ئه‌یلوول 23, 2023 10:12

    ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەری سپای قودسی ئێران لە سەردانی بۆ سوریا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا، ڕیشەی گەندەڵیی و بشێوی و ترۆریزم و ناکۆکی لە سوریاو ناوچەو جیهانە، وتی: سوریا و ئێران دوو وڵاتی دراوسێ و برای یەکن و بەهرەمەندن لە پەیوەندیی ستراتژیی بەرچاو و هەمەلایەنەو قووڵ.

  • پێشوازی کوردەکان لە کۆنسێرتی ئەمین بانی لە سلێمانی

    پێشوازی کوردەکان لە کۆنسێرتی ئەمین بانی لە سلێمانی

    ئه‌یلوول 23, 2023 10:03

    بەهمەن بابازادە پەیامنێری بواری مۆسیقا نووسی: ئەمین بانی بە فرۆشرانی دووهەزار و دووسەت بلیت بۆ کۆنسێرتی ٣٠ی خەرمانان لە سلێمانیی کوردستانی عێراق، یەکەم کۆنسێرتی دەرەوەی وڵاتی خۆی بەڕێوەبرد. پێشتر گۆرانیبێژانێکی وەک حەمیدی هیراد، بێهنامی بانی، موحسین ئیبراهیم زادەو ئێحسان دەریادڵ لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق کۆنسێرتیان بەڕێوەبردبوو. گۆرانیبێژانی پاپی ئێران هەردەم لەلایەن هۆگران و هەوادارانی مۆسیقا لە عێراق پێشوازیان لێکراوە.