بەڕێوەچوونی جەژنی مەولودی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) لە شارە کوردنشینەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421564-بەڕێوەچوونی_جەژنی_مەولودی_پێغەمبەری_نازداری_ئیسلام(د.خ)_لە_شارە_کوردنشینەکانی_ئێران
بەرێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند رۆژی پێنج شەمە شەشی ڕەزبەر جەژنی گەورەی مەولوود لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و بەتایبەت پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2023 14:40 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی جەژنی مەولودی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ) لە شارە کوردنشینەکانی ئێران

بەرێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند رۆژی پێنج شەمە شەشی ڕەزبەر جەژنی گەورەی مەولوود لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و بەتایبەت پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت.

عەلی ئەسغەر دەریایی بەرێوەبەری گشتی فەرهەنگ و‌ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لەرۆژانی حەفتەی وەحدەت و یەکێتیدا، جەژنێکی گەورە بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام-حەزرەتی محەممەد(د.خ)- لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.

دەریایی وتی: ئەم ڕێورەسمە رۆژی شەشی رەزبەر لە گۆرەپانی سەرەکیی شاری سنە و بە بەشداریی خەڵک و مەولوودی خوێن و دەفژەن و مامۆستایان بەڕێوەدەچێت.