وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، دوای نزیکەی دوو مانگ لەراگەیاندنی رێککەوتن بۆ راگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ، 11ی ئەم مانگە یەکەم پێشێلکاری ئاگربەستەکە تۆمارکراوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی ئەم وڵاتە بۆ کۆماری ئازەربایجان پێشکەشی پەرلەمان کرد .
بەپێی ڕێککەوتنی واژوو کراوی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ئەرمەنەکان دەبێت پێنج شوێن لە هەرێمی قەرەباغ چۆڵبکەن و ڕادەستی سوپای ئازەربایجانی بکەنەوە، بۆیە ئەرمەنەکان لەدوای چۆڵکردنی گوندەکانیان ماڵەکانیان دەسوتێنن.
ئاژانسی ھەواڵگریی ئەرمەنستان رایگەیاند گەڵاڵەی تیرۆری نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە پوچەڵ کرایەوە .
کۆماری ئازەربایجان ئەمشەو وێڕای دانھێنان بە بەردانەوەی کۆپتەری روسیا لەسەر ئاسمانی ئەرمەنستان ، لەمبارەوە داوای لێبوردنی لە روسیا کرد .
تێکھەڵچوونی ھێزەسەربازیەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە دەوربەر و لە نێو شارەکانی شوشی و لاچین ھەروا بەردەوامە .
وەزیری خوێندن و فەرھەنگی ھەرێمی قەرەباغ رایگەیاند ، زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕدا لەم ناوچەیە تێکڕوخێندراون .
سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان خوازیاری ئامادەبونی ئاشتی وانانی روسی بوو لە قەرەباغ بۆ جێگیربوونی ئاگربەس لە نێوان ھێزە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە و کۆماری ئاەربایجان .
وەزاڕەتی بەرگریی ئەرمەنستان رایگەیاند ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ کشاونەوە .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی گواستنەوە و ئامادەبوونی گروپە تیرۆریستیەکان لە کێشەی قەرەباغ وشداری دا .