-
خاتەمی لە یەکەم خوتبەکانی نوێژی ھەینیی تاران لە ساڵی تازەدا: ئەمریکا لە ساڵی ١٤٠١یش چاوەڕوانی زەبری ئابڕوبەرانەی دیکە لە ئێران بکات
ئادار 25, 2022 14:25خەتیبی کاتیی نوێژی ھەینیی تاران وێڕای ئاماژە کردن بە شکست ھێنانی کەمپینی ئەوپەڕی گوشارو دان پیادانانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەم شکستە ئابڕوبەرانەیە، پێی داگرت: ئەمریکا لە ساڵی ١٤٠١یش دا چاوەڕوانی زەبری ئابڕوبەرانەی دیکە لە ئێران بکات.
-
گەورەمەترانی فەلەستین: شەری ئۆکرانیا سیاسەتەکانی دووفاقانەی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد
ئادار 25, 2022 14:11گەورەمەترانی ئۆرتۆدۆکسی فەلەستین وتی: شەری ئۆکرانیا بە ڕوونی سیاسەتەکانی دووفاقانەی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران ئامادەی دابین کردنی پێداویستییەکانی لوبنانە لە بواری وزەدا
ئادار 25, 2022 11:35وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادە بوونی ئێرانی بۆ ھاوکاری لە ڕووی دابین کردنی پێداویستییەکانی لوبنان لە ڕووی وزەوە لەوانە لە بواری کارەباو گاز ڕاگەیاند.
-
ئیدانەکرانی چوونی نایاسایی شاندەکەی ئەمریکا بۆ خاکی سووریا لە لایەن دیمەشقەوە
ئادار 24, 2022 11:26وەزارەتی دەرەوەی سووریا شەوی پێنج شەممە لە نامەگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرۆکی قۆناغمەندی ئەنجومەنی ئاسایشت و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، چوونی شاندێکی ئەمریکی و سوییدی بۆ خاکی ئەم وڵاتەی ئیدانە کرد.
-
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئادار 24, 2022 06:36میدیاکانی ئەمریکی مردنی «مادلین ئۆلبرایت» وەزیری دەرەوەی پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ڕاگەیاند.
-
دیمەشق : دژی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە بەر دڕندەکارییەکانیان لە سووریادا سکاڵا دەردەبڕین
ئادار 23, 2022 18:43وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت: ئەم مافە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین کە لە دەوڵەتی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە بەر ئەو دڕندەکارییانەی کە تێوەی گلاون، سکاڵا دەرببڕین.
-
دەست پێ کرانی وەرزێکی تازەی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی ئێران و سووریا
ئادار 23, 2022 18:02وەزیری دەرەوەی ئێران باسی دەست پێ کرانی وەرزێکی تازەی ھاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و سووریای کردووە.
-
فەیسەڵ میقداد : ئێران لە ئاراستەی سەقامی ناوچەکە. جیھان ھەوڵ دەدات
ئادار 23, 2022 17:34وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی لە تاران لە دانوستانە ناڤۆکییەکەی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی دەکرێ بەرەڤانی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات.
-
عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق: داگیرکاریی ئەمریکا بەردەوام بێت، چەکی خۆڕاگری وەڵام دەداتەوە
ئادار 23, 2022 14:38بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا ھەتا کۆتایی ئەم ساڵە زایینییە لە وڵات نەکشێتەوە بە چەکی خۆڕاگری وەڵامی دەدەینەوە.
-
بانگ کرانی باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
ئادار 22, 2022 06:13وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بانگەشەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆی بانگ کرد.