سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق، چاکسازیی کردن و پێش خستن و کاراکردنی کەرتی بانکی ئەرکێکی هەرەپێویستە بۆ گەشەپێدانی بواری ئابوریی.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق ڕایگەیاند: رۆژی دووشەممە لەلایەن بانکی"ڕەشید"ەوە دووسەت و پەنجا ملیار دینار خراەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.
پەیوەندیی ئابوریی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی لەوان میسر ڕوو لە پەرەیە. لە ئێستادا، خاندوزی، وەزیری ئابوریی ئێران بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەی بانکی ئاسیایی ژێرخان لە میسر سەردانی قاهیرەی کردووەو لەو سەفەرەدا لەگەڵ وەزیری دارایی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی ئەنجام دا. زیادکرانی سەرمایەی بانکی ئێران و میسر لە ئەنجامەکانی ئەو چاوپێکەوتنە دێتەئەژمار کە خاندوزی لە هەژماری توئیتەریی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە بەزوویی جێبەجێ دەکرێ.
عەلی عەلاق بەرپرسی بانکی ناوەندیی عێڕاق وتی: لەجیاتی دۆلار بە دینار کاروبارە بازرگانییەکان جێبەجێ دەکرێن.
ئەردوغان بە پێی فەرمانێک گۆڕانکاری لە بانکی ناوەندیی تورکیا دروست دەکات و لە بەرامبەردا نرخی لیری وڵاتەکەی زیاتر دادەبەزێت.
بڕیاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە سەر گەیاندنی ڕادەی سوودی بانکی بە سەدی حەڤدە پۆینت پێنج جێبەجێ کرا.
بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین و چەند کارمەندێکی ئەم دامەزراوەیە لە لقە جۆربەجۆرەکانی دا بە بڕیاری وەزیری دارایی عێراق بە شێوەی کاتی لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.
داواکاری گشتیی دارایی فەرەنسا فەرمانی بە لێکۆڵینەوە لە پێنج بانکی گەورەی وڵاتەکەی دەرکرد کە تۆمەتبارن بە پێشێلکاریی بەربڵاو و بێ وێنەی باج.
ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق وەڵامی سکاڵای پەرلەمانتارێکی عێڕاقیی تایبەت بەڕاگرتنی ڕەوتی ناردنی چوارسەد ملیار دینارەکەی هەرێمی دایەوەو پهرلهمانتارهکهش وتوویەتی:دادگای فیدڕاڵی عێراق داواکارییەکەمی بۆ ڕاگرتنی چوارسەد ملیار دینارەکەی هەرێم ڕەت کردووەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە.