سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئاژاوە و بایکۆتی بە دوانەیەک زانی کە لە دوژمن کەوتووەتەوەو و وتی:دوژمن لە ھەنگاوەکانی حکومەت و خەڵکی ئێران لە ئاراستەی پوچەڵ کردنەوەی بایکۆتەکان توڕەیە
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: بایکۆتی ئەورووپییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پلانی هێزە چەکدارەکان نابێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە بەشداری لە گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا ناکات.
ئامارەکانی وەزارەتی وزەی ئەمریکا سەبارەت بە داهاتی نەوتی ئێران لە ماوەی ٧ مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا ئەوەی دەرخستووە کە ئێران لەم ماوەیەدا ڕۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، دیارە ئەمەش دانپێدانانێکە لەمەڕ شکستھێنانی سیاسەتی بایکۆتە نەوتییەکانی ئێران.
کۆمپانیای سەتەلایتی فەرەنسی یوتێڵسات دوای چەند حەوتەیەک لە سەپێندرانی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دژی کەناڵی هەواڵیی پرێس تی ڤی بە زمانی ئینگلیزی، پەخشەکەی ڕاگرت.
ترۆئیکای ئەوروپی داگری ئاڵمانیا،فەرەنسا و بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمییەوە، بەیاننامەیەکی هاوبەشی دژی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، کۆماری ئیسلامیی به یەکێک له قوربانیانی تێرۆریزم ناوبردو ڕایگەیاند که نەتەوەی ئێران هەرگیز ڕێگه نادات بەرژەوەندی و ئاسایشتی له لایەن دەستوەردەرانی بیانی و دەست و پێوەندە تیرۆریستەکانیان ، کایەی پێ بکرێت.
کەناڵی ئێران ئینتەرنەشناڵ لەمەڕ بەشداڕی لە گواستنەوەی ھەواڵی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی قەتەر بایکۆت کرا.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەوڵی هێزمەندبوونی وڵاتی بە هۆکاری ئاژاوەنغانەوەی دوژمنان زانی.
نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ئەمەی کە دەوڵەتی «جۆ بایدێن» ڕێگاچارەی دیپلۆماسیی لە ھەمبەر ئێراندا پێ باشترە، وتیشی: ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ ئێران ڕێککەوین.