پاش ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوای لە شاروومەندانی خۆی کرد سەردانی ئێراق نەکەن و ئەو بەحرەینیانەیش کە ئێستا لە ئێراقدان خێرا ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن، پەرلەمانی ئێراق وەڵامێکی گورچکبڕی دایەوە بە رژێمی ئالی خەلیفە.
خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی بەحرەین بەئامانجی داکۆکی لە زانایانی ئایینی وڵاتەکەیان، دژبە هەڵوێستی رژیمی ئالی خەلیفە خۆپێشاندانیان وەڕێ خست.
دەیان شارومەندی ئێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانێکی ناڕازیانەیان لە بەردەم کونسوڵخانەی بەحرەین لە نەجەفی ئەشرەف، بەڕێوە برد .
وەزیری دەرەوەی ئێراق فەرمانی بانگ کرانی کارداری ئەمریکا و باڵوێزی بەحرەین لە بەغدای دەرکرد.
سەفەری وەڤدی بازەرگانی و سیاسی ڕژیمی زایۆنی بۆ بەحرەین بەمەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ئابووری نێو دەوڵەتی مەنامە،هەلوەشێندرایەوە.
ڕێبەری شیعەکانی بەحرەین وتی: ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ دوژمنی زایۆنی، دواهاتی کارەساتبار و تێکدەری بۆ ئۆمەتی ئیسلامی دەبێ.
دادگەی باڵای پێداچوونەوەی بەحرەین بڕیاری زیندانی پێنج شارومەندی ئەو وڵاتەی پشت ڕاست کردەوە.
ڕەوتی وەفاداریی بەحرەین بڕیاری ئێعدامی سێ شارومەندی بەحرەینی شەرمەزار کردو ڕایگەیاند؛ سەفەری زاوای دۆناڵد ترامپ بۆ مەنامە بەمەبەستی لەبەین بردنی پرسی فەلەستین ئەنجام دەگرێ.
دادگەی پێداچوونەوەی رژیمی ئالی خەلیفە بڕیاری دە ساڵ زیندان بۆ شێخ "حەسەن عیسا"ی ئەندامی باڵای کۆمەڵەی ئەلویفاقی بەحرەینی پشت ڕاست کردەوە.
رژیمی ئالی خەلیفە بۆ ١٤٧ حەوتەی بەدوای یەکدا پێشی گرت بە بەرپاکرانی نوێژی هەینیی شیعەکانی بەحرەین لەناوچەی "ئەلدۆڕاز".