سکرتێری ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئێران رایگەیاند، لێدوانەکانی سەرۆکی فەڕەنسا لەبارەی بەیروت دەستێوەردانی دەرەکییە و دەبێت داوای لێبوردن بکات.
وەزیری دەرەوەی لوبنان پشتیوانیی خۆی بۆ قسەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان راگەیاند .
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ڕووداوی تەقینەوەکەی بەیرووت،کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی و نیشتیمانییە
دەوڵەتی عێراق بۆ یارمەتی دان و ھاوپشتی لەگەڵ دەوڵەت و جەماوەری لوبنان، ئوابەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتی پێتەختی ئەم وڵاتە، دەیان گەڵابە نەوتی ڕەوانەی لوبنان کرد.
سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند: تەواوی ھەگەرەکان لەوانە خەمساردی یان تێوەگلانی وڵاتێکی بیانی لە تەقینەوەکەی بەیرووت تاوتوێ دەکرێت.
یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەی مانگی سوور بە بارستایی ٩٥ تۆن خۆراک و دەرمان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە فڕگەی میھرئابادەوە ڕەوانەی بەیرووت کرا.
وەزیری تەندروستیی لوبنان لە کاتی سەردانی نەخۆشخانەیەکی سارایی ئێران لە بەیرووت ستایشی خێرایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە فریاکەوتنی لوبناندا.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕایگەیاندووە: دەستپێشخەرییەکی سیاسیی بۆ قەیرانی لوبنان پێیە.
« ئیمانوێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ گەیاندنی یارمەتی بەچەند فڕۆکەیەک هاوکارییەوە گەیشتە لوبنان و بڕیاریشە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران وەک ھەموو جارێک لە تەنیشتی جەماوەری لوبناندا دەمێننەوە، وتیشی: گەلی مەزنی لوبنان بە یەکگرتن و پشودرێژی لەم کارەساتە سەختەش بە سەربەرزی دەپەڕنەوە.