وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی رۆژی نبشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم رایگەیاند : مونافقین ( موجاھدینی خەڵق) سەرباری تیرۆرکردنی ھەزاران ئێرانی و شەڕی شانبەشانی سەدام دیکتاتۆڕی نەماوی عێراق ، لە لایەن ئەمریکا و ئوروپاوە داڵدە دراون .
کەناڵی مەیادین برینی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە ملوێنێک لە دانیشتووانی حەسەکە بە ھۆی ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی سەربەم وڵاتەی بە چەکێک زانی بۆ بەچۆکدا ھێنانی دەوڵەتی سووریا.
میدیاکانى سووری وایان بڵاو کردووەتەوە کە لە ماوەی چەند رۆژى رابردوودا سەربازانى تورکیاو گروپە چەکدارەکانى سەر بەو وڵاتە ١١ شارومەندی کوردی سوورییان رفاندوە کە تائێستا بێسەرو شوێنن.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا داوای لە تورکیا کرد ھەتا ڕێگر بێت لە بەردەم کردەوەی دڕندانەی ئەو بەکرێگیراوە تیرۆریستانەی سەربە ئانکارا کە لە ناوچەکانی سووریادا مۆڵ دراون.
لە ئەنجامی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سعەر بازگەیەک لە باشووری ناوچەی «داقوق» لە پارێزگای کەرکوکی باکووری عێراق چوارکەش کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی حەمزە سەییدۆششوھەدا(ع)ی سەر بە ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی تێکھەڵچوونی خەباتکارانی ئەم بنکەیە لەگەڵ تیمێکی تیرۆریستیی لە ماکوی باکووری ڕۆژئاوای ئێران و لەنێو بردنی تیمەکەی کردووە.
لە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر گڵکۆی «شێخ ئیبراھیم مالیکی ئەشتەر» لە گردوپەڕی باکووری بەغدا شەش کەس کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بنکەی سەرکردایەتیی تیرۆریستانیان لە ئیدلەب خاپوور کرد.
سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئەمریکا پشتی بە تیرۆریستان گەرمەو بایکۆتەکانیشی دژی سووریا بۆ داکۆکی لە تیرۆریستانە.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» شەوی سێ شەممە باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراوی کرد لە باشووری شاری «سەریکانی» لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.