• ژیریی سۆزداری یان زیرەکیی سۆزداری چییە و گرنگی و سوودەکانی چین؟

    ژیریی سۆزداری یان زیرەکیی سۆزداری چییە و گرنگی و سوودەکانی چین؟

    May 24, 2025 15:43

    ژیریی سۆزداری یان زیرەکیی سۆزداری یان زیرەکیی سۆزەکی یان کورتکراوەی ئینگلیزی (EI) یان (EQ) بریتییە لە توانای درکپێکردن و تێگەیشتن و مامەڵەکردنی مرۆڤ بە شێوەیەکی درووست لەگەڵ هەست و سۆزەکانی خودی خۆی و کەسانی تر؛ واتا ئاماژە بە توانای تاک دەکات بۆ دەربڕینی هەستەکانی و کۆنتڕۆڵکردنیان بە شێویەکی درووست. ئەو کەسەی کە ئاستی ژیریی سۆزداریی بەرزە، دەتوانێت هەست و سۆزەکانی خۆی و دەوروبەری بناسێت و بەو هۆیەوە دەتوانێت لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی سەرکەوتوو و لێهاتوو بێت.