-
سودانی بۆ بەشار ئەسەد: عێراق بە ھەموو توانایەکەوە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی سوریا
شوبات 16, 2023 18:19«سودانی» نامەیەک بە «فاڵح فەیاز»دا دەگەیەنێتە «بەشار ئەسەد» و تیای دا جەخت لەوە دەکاتەوە کە، عێراق بە ھەموو توانایەکەوە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی سوریا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی بومەلەرزەکە لەسەر سورییەکان.
-
نوێنەرێکی عێراق: ئەمریکا ڕێگری دەکات لە گەییشتنی هاوکارییەکانی عێراق بە سوریا
شوبات 16, 2023 17:54ئەندامێکی هاوپەیمانیی پەرلەمانیی فەتحی عێراق ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی دڕندانەی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە گەییشتنی هاوکاریی عێراقییەکان بە گەلی سوریا، لای کەس شاراوە نییە.
-
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی: بومەلەرزەکەی تورکیاو سووریا بە نالەبارترین کارەساتی سرووشتیی یەک سەدەی رابردووی ئەورووپا دێتە ئەژمار
شوبات 16, 2023 10:39ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاند ئەو بوومەلەرزە کاولکەرەی کە تورکیاو سووریای هەژاند، دژوارترین و کارەساتبارترین ڕووداوی سرووشتی لەماوەی یەک سەدەی رابردوو لە ناوچە ئەورووپییەکان بووە.
-
ستایشی هاوکارییە مرۆڤییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا
شوبات 16, 2023 07:54باڵوێزی سوریا لە تاران هاوکاری و پشتیوانیی گەل و حکومەتی ئێرانی بۆ خەڵکی سوریای لێقەوماوی دەستی بوومەلەرزە بەرز نرخاند.
-
دھۆک زیاتر لە ٥٠ بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری ڕەوانەی تورکیا و سووریا دەکات
شوبات 15, 2023 19:25ئهوقافى دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق یارمەتییەکانی پێشکەش بە کەمپینی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا کرد و لە ماوەی حەوت رۆژی رابردووش دا لە سنووری پارێزگای دھۆک زیاتر لە ٥٠ بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری بۆ تورکیا و سووریا ڕەوانە کراون.
-
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیاو سووریا لە ٤١ ھەزار کەس لای دا
شوبات 15, 2023 19:14دوای تێپەڕینی نۆ رۆژ لەو بومەلەرزە قورسەی کە دوو وڵاتی تورکیا و سوریای گرتەوە، بە پێی دوایین ڕێژە ژمارەی گیان لەدەستدان بە ھەردووک وڵاتەکەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٤١ هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
-
وەزارەتی دەرەوەی سوریا: زایۆنییەکان ڕەوتەنین ولە جۆلانی داگیرکراو نامێننەوە
شوبات 15, 2023 13:50وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە؛ درەنگ یان زوو ڕژێمی زایۆنیی جۆلانی داگیرکراو بەجێ دەهێڵێت و ئەم ناوچەیە بە عەرەبی و سووری دەمێنێتەوە.
-
دۆخی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی سوریا تەوەری وتووێژی نێوان ئەسەد و سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بوو
شوبات 13, 2023 07:01سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە وایان بڵاو کردەوە کە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ «تێدرۆس ئەدهانۆم» سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە دۆخی قوربانیانی بوومەلەرزەی سوریا لە دیمەشق گفتوگۆیان کردووە.
-
ڕاگەیاندنی هاوپشتیی ئۆردۆن لەگەڵ سوریا
شوبات 13, 2023 06:44وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن لە وتووێژ لەگەڵ هاوتا سورییەکەیدا جەختی لە هاوپشتی و پاڵپشتیی ئەو وڵاتە بۆ سووریا کردەوە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی لێکەوتەکانی بوومەلەرزەکە.
-
حکومهتی ههرێمی کوردستان هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکهوتووانی عهفرین دەنێرێت
شوبات 13, 2023 05:23حکومهتی ههرێمی کوردستانی عێراق هاوکاریی مرۆیی رهوانهی عەفرینی سووریا کرد بۆ فریاکەوتنی زیانلێکهوتووانی بوومهلهرزه.