-
بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئاستانە لە تاران: کێشەی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییە
تهمووز 20, 2022 08:51ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئاستانە لە تاران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کێشەی سووریا ھیچ ڕێگاچارەیەکی سەربازیی بۆ نییە، سوور بوونی خۆیانیان بۆ بەردەوام کردنی ھاوکاری لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی ڕاگەیاند.
-
پوتین: دیداری سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاستانە پڕکاکڵ بوو
تهمووز 20, 2022 05:53ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیداری سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاستانەی بۆ یارمەتیدانی چارەسەر بوونی کێشەی سووریا بە زۆر سودمەند زانی و وتی: دانیشتنەکە زۆر کاراو بەکاکڵ بوو.
-
ئەردوغان: ناوچەکە جێگای دابەشکردنی وڵاتان نییە
تهمووز 20, 2022 05:27سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە، وتی: لە داھاتووی ناوچەکەمان، ھیچ جێگایەک بۆ دابەشکردنی وڵاتان و ئامادە بوونی تاقمە تیرۆریستییەکان نییە.
-
ڕەییسی: ئێران بەوپەڕی دەستەڵاتەوە داکۆکی لە سووریا بەردەوام دەکات
تهمووز 20, 2022 03:47سەرۆک کۆماری ئێران بایکۆتەکانی بە پێشێلکەری مافی نێونەتەوەیی زانی و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوپەڕی دەستەڵاتەوە داکۆکی لە سووریا بەردەوام دەکات چونکو سەربەخۆیی سووریا بنەمایەکی خەوشان ھەڵنەگرە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەمریکییەکان دەبێ لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سووریا وەدەر بنرێن
تهمووز 20, 2022 03:08ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو شاندەکەی یاوەری، پرسی سووریای بە گرینگ نرخاندو وتی: بابەتێکی گرینگی دیکە لە بارەی سووریاوە، داگیرکرانی ناوچە پڕپیت و خاوەن نەوتەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتە بە ھۆی ئەمریکییەکانەوە کە دیارە ئەمەش بە دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە دەبێ چارەسەر بکرێت.
-
سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تاران
تهمووز 19, 2022 21:28«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا بە پێی بانگێشتنی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بەرەو تاران وەڕێ کەوت.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەمریکییەکان دەبێ لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سووریا وەدەر بنرێن
تهمووز 19, 2022 20:52ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاو شاندەکەی یاوەری، پرسی سووریای بە گرینگ نرخاندو وتی: بابەتێکی گرینگی دیکە لە بارەی سووریاوە، داگیرکرانی ناوچە پڕپیت و خاوەن نەوتەکانی ڕۆژھەڵاتی فۆراتە بە ھۆی ئەمریکییەکانەوە کە دیارە ئەمەش بە دەرپەڕاندنیان لە ناوچەکە دەبێ چارەسەر بکرێت.
-
دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا
تهمووز 19, 2022 15:42سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە تاراندا دیدارو وتووێژیان کرد.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ھێرشی سەربازی بۆ سەر سووریا بە زیانی وڵاتانی ناوچەکەو بە قازانجی تیرۆریستانە
تهمووز 19, 2022 10:55ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی سەروەریی سووریا، وتیشی: ھەرچەشنە ھێرشێکی سەربازی لە باکووری سووریا بە دڵنیاییەوە بە زیانی تورکیا، سووریاو تەواوی ناوچەکەو یبە قازانجی تیرۆریستان دەبێت.
-
سپۆتنیک: وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە سەردانی تاران دەکات
تهمووز 18, 2022 22:23ھەواڵدەریی ڕووسیی سپۆتنیک باسی گەشتی ئەمڕۆ سێ شەممەی «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تارانی کردووە.