-
بەڕێکرانی تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب (س)ـدا
کانونی دوھەم 22, 2024 11:00تەرمی پێنج راوێژکاری شەهیدی ئێرانی کە لە پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق شەهید کرابوون، ئەمڕۆ لە حەرەمی حەزرەتی زەیەنب (س)دا بەڕێکران.
-
دیمشق: با کۆمەڵگەی جیهانی بەخێرایی بۆ ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئیسڕائیل هەنگاو هەڵبگرێ
کانونی دوھەم 22, 2024 08:00وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە دەستدرێژکاری دڕندانەی ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی بۆسەر گەڕەکێکی دیمشق و کۆمەڵکوژیەکەی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین نێوەرۆکی دڕندەکارانەی دەسەلمێنێ و هەربۆیە داوای لە کۆمەڵی جیهانی کرد تاکوو بەخێرایی هەنگاو هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاری و قەڵاچۆکان.
-
پەلاماری بە تۆپخانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر بنکەکانی ئەرتەشی سووریا
کانونی دوھەم 21, 2024 09:45ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی سەرلە ئێوارەی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشی بەڕاکێت لە سوریاوە بنکەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: بۆ یارمەتیدانی عێراق و سوریا، خوێنی باشترین ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێرانمان پێشکەش کرد
کانونی دوھەم 21, 2024 08:00وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەمریکیی سی ئێن بی سی، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتیدانی خەڵک وهێزە چەکدارەکانی عێراق و سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا، خوێنی باشترین ڕاوێژکارانی سەربازیمان پێشکەش کردووە.
-
بەیاننامەی سپای پاسداران دوای هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر دەمشق و شەهیدبوونی چوار ڕاوێژکاری ئێرانی
کانونی دوھەم 21, 2024 07:00سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر دەمشقی پایتەختی سوریا، چوار کەس لە ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەهید بوون.
-
ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سپای ئێران دژ بە تیرۆریستەکانی موساد و داعش- وێنە + ڤیدیۆ
کانونی دوھەم 16, 2024 15:20سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لە کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی تورکستانی لە سوریای بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر هێرش.
-
هێرشی مووشەکیی سپای ئێران بۆ سەر بنکەی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و بنکەی تیرۆریستان لە سوریا
کانونی دوھەم 16, 2024 08:22سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بنکە سیخوڕییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران لە کوردستانی عێراق و هەروەها بنکەی تیرۆریستانی تورکستانی لە سوریای بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر هێرش.
-
کەنعانی: کوتانی بنکە تیرۆریستییەکان، مافی یاسایی و ڕەوای ئێرانە
کانونی دوھەم 17, 2024 11:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان و بنکەی مووساد وتی: ئەم هەنگاوە لە ئاراستەی بەرگریی هێزمەندانە لە مافی سەروەری و ئاسایشیی ئێران، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەشێک لە سزادانی دادگەرانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بوو دژ بەو کەسانەی ئارامی و ئاسایشیی ئێران تێکدەدەن.
-
ئاگادارینامەی تازەی سپای پاسداران؛ تیابردنی بنکەی سیخوڕیی مووساد و تیرۆیستان لە سوریا بە ٢٤ مووشەک
کانونی دوھەم 17, 2024 11:00سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە ئاگادارینامەی ژمارەی چوار ڕایگەیاند کە بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی (مووساد) لە هەرێمی کوردستانی عێراق و مۆڵگەی تیرۆریستان لە سوریا بە بیست و چوار مۆدیلی جۆراوجۆری مووشەک پێکاوە.
-
شەپۆلی تازەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عێراق و سوریا
کانونی دوھەم 16, 2024 14:30هێزی ئاسمانیی تورکیا دوای کوژرانی نۆ سەربازی ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، هێرشێکی ئاسمانیی تازەی بەبیانووی سەرکوت کردنی پەکەکە بۆسەر باکوری عێراق و سوریا دەس پێکردووە.