لەبارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە پارێزگای کۆنیای تورکیا، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە دەڵێت ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە بوێری لە سیاسەتی جیاکاریی حکوومەت وەردەگرن.
«سەلاحەدین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لەژێر هەڕەشەدان، مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن شارەوانیی «ڤایمەر»ی ئەڵمانیاوە خەڵات دەکرێت.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە زیندانە لەسەر هێرشەکەی سەر بارەگای حیزبەکەی لە ئیزمیر پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند "هەرگیز دەست لە خەباتی دیموکراسی و ئاشتی خۆمان هەڵناگرین."
دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە سزای زیندانیکردنی ٢ ساڵو نیو ی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپەدا سەپاند، ئەوە لە کاتێکدایە دادگای ئەوروپی چەندجارێک بە فەرمی بڕیاری ئازاکردنیان بە تورکیا راگەیاندووە.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە دووهەمین دانیشتنی دادگای کۆبانی بە شێوەی ئۆنلاین بەرگری لە خۆی کرد.
دادگای سزادانی کادیکۆی دەمیرتاشی بە تۆمەتی سووکایەتی بە ئەردۆغان بە سێ ساڵ و نیو زیندانی سزا دا.
دادگای یاسای بنەڕەتیی تورکیا سکاڵای داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە»ی لە بەر نەبوونی بەڵگەی پێویست پەسەند نەکرد.
دادگای تورکیا بە تۆمەتی سوکایەتی کردن بە «رەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە،سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ «سەلاحەدین دەمیر تاش» بڕییەوە.
«سەلاحەددین دەمیرتاش» وێڕای سەرەخۆشی کردن لە کاس و کاری دیلە کوزروەکانی تورکیا، ھۆکاری ڕووداوەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ دژایەتی کردنی دەستەڵاتدارانی تورکیا لەگەڵ ههدهپه و هێزه ئۆپۆزسیۆنهکانی دیکهی ئەم وڵاتە.
«سەلاحەددین دەمیرتاش» هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان «هەدەپە» بۆ یەکەمجار لە زیندانەوە پەیامێکی ئاراستەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد.