سوپای تورکیا لهڕێگهی فڕۆکەی جەنگیهوه ژمارەیەک سنوری گوندی ناحیەی سیدەکانی بۆردومان کرد و تاوهكو ئێستا زهرهر زیانهكان نهزانراون.
لە کۆبوونەوەی کومسیۆنی ئابووری و دارایی پارلمانتارانی عێراقی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە ناوبراو دڵنیایی دا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆی دا بەڕی دەکا.
لە وتووێژی نێوان وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامی و هاوتا عێراقیەکەی سەبارەت بە دەرکرانی پاسپۆڕت"ی ئەڕبەعین و هەڵوەشاندنەوەی پێویسرتی ڤیزا و پرسی ئاسایشی و پەرەی هاریکاری نێوان دوو وڵات قسەی لێکراوە.
ئەحمەد وەحیدی شەوی ڕابردوو لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسەکەی لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی عەبدولئەمیر شمری وتیشی لە کۆبوونەوەیان دا سەبارەت بە پرس گەلی جۆربەجۆری ئاسایشی و هاریکاری پێویستی نێوان دوو وڵات قسەو باس کراوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق دڕندەکاریەکەی ڕژیمی زایۆنیست"ی بۆسەر ئاوارەو پەرتەوازە فەلەستینیەکانی جێگیر لە ڕەفەحی شەرمەزار کردو خوازیاری هەنگاونانی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی بوو بۆ ڕاگرتنی ئەو دڕندەکاریانە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، پێویستە لە تەواوکردنی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەلە بکرێت و مووچەکانیان دوانەکەوێ.
هەواڵنێر: سروش سازانی
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وتی : دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی دوژمنانی ئێرانی تەرێک خستەوە.
ئێراقییە تووڕەکان لە کاردانەوە بەرامبەر تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئوردوگای ئاوارەکانی رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە پەلاماریان کردەسەر خواردنگه ی ئەمریکییەکان لە بەغدا و بە تەواوی تێکیانڕووخاند.
گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە بە خۆفڕ هەڵیکوتاوەتە سەر ئامانجێکی گرینگ لە بەندەری "ئوم ڕیشڕاش" لە ئیلاتی داگیرکراو.