عەلی حەمەساڵح: هەرێمی کوردستان ئامادەی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442056-عەلی_حەمەساڵح_هەرێمی_کوردستان_ئامادەی_ڕادەستکردنی_داهاتی_ناوخۆ_نییە
عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق ئامادەیە مووچەی مانگی ئاب و مانگێکی دیکەش پێش هەڵبژاردنەکان بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەو مەرجەی کە هەرێم ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات، بەڵام هەولێر ئامادەی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ نییە.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2025 14:13 Asia/Tehran

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق ئامادەیە مووچەی مانگی ئاب و مانگێکی دیکەش پێش هەڵبژاردنەکان بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەو مەرجەی کە هەرێم ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات، بەڵام هەولێر ئامادەی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ نییە.

عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگەیاند کە تا ئەم کات و ساتە هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشان نەداوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ١٢٠ ملیار دینار پارەیەکی زۆرە لە کاتێکدا کە بڕی سەرجەم مووچەکان ٩٦٢ ملیار دینارە و ئێمە نابێ ئەوەمان لەکیس بچێت. عەلی حەمەساڵح ڕوو لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ بە بەغدا مەخەنە دواوە، بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردنەکان مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت.