نیگەرانییەکان لە عێراق لەمەڕ ئەگەری دووپات بوونەوەی سێناریۆی ٢٠١٤
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442079-نیگەرانییەکان_لە_عێراق_لەمەڕ_ئەگەری_دووپات_بوونەوەی_سێناریۆی_٢٠١٤
پەرلەمانتارێکی عێراقی وتی: بە لەبەرچاو گرتنی چوونەسەری ئاستی جم و جۆڵی ترۆریستانی تەکفیریی لە سووریا، نیگەرانی گەلێک سەبارەت بە ئەگەری دووپات بوونەوەی سێناریۆی ٢٠١٤ لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.
(last modified 2025-10-06T10:19:34+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2025 12:11 Asia/Tehran
  • نیگەرانییەکان لە عێراق لەمەڕ ئەگەری دووپات بوونەوەی سێناریۆی ٢٠١٤

پەرلەمانتارێکی عێراقی وتی: بە لەبەرچاو گرتنی چوونەسەری ئاستی جم و جۆڵی ترۆریستانی تەکفیریی لە سووریا، نیگەرانی گەلێک سەبارەت بە ئەگەری دووپات بوونەوەی سێناریۆی ٢٠١٤ لە پارێزگای نەینەوا لەئارادایە.

"موختار موسەوی" پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: جم و جۆڵ و هەوڵی گرووپە ترۆریستییەکانی داعش لە خاکی سووریا بەرەو پارێزگای نەینەوا درێژەی هەیەو هێزە ئاسایشییەکانی عێراق هەوڵیانە، هەموو ڕێگاکانی شیمانەیی هاتنی ترۆریستان بۆ عێراق دابخەن.

وتیشی: ئەو نیگەرانییە هەیە کە ترۆریستان سێناریۆی ٢٠١٤ی پارێزگای نەینەوا دووپات بکەنەوە.

بەرلەوەش چەند بەرپرسێکی عێراقی لەبارەی دزەی ترۆریستانی چالاک لە خاکی سووریا بۆنێو خاکی عێراق وشدارییان دابوو.