باڵوێزی ئێران لە بەغدا : ئامانج ڕاکێشانی 5 ملوێن گەشتیاری عێراقیە هەتا ساڵی 2026
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442114-باڵوێزی_ئێران_لە_بەغدا_ئامانج_ڕاکێشانی_5_ملوێن_گەشتیاری_عێراقیە_هەتا_ساڵی_2026
باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی : گەشەی گەشتیاری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت عێراق لە ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە .
(last modified 2025-10-08T11:41:07+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2025 16:07 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا : ئامانج ڕاکێشانی 5 ملوێن گەشتیاری عێراقیە هەتا ساڵی 2026

باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی : گەشەی گەشتیاری لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت عێراق لە ئەولەویەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە .

موحەمەد کازم ئال سادق باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە فستیڤاڵی گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە بەغدا  وتی : هەوڵ ئەدەین تا  بە ئامانجی ڕاکێشانی  5 ملوێن گەشتیاری عێراقی تا ساڵی 2026 . باڵوێزی ئێران  لە عێراق هەروەها وێڕای ئاماژە بە ئیرادەی  کاربەدەستانی دوو وڵات لە سەر  پتەو کردنەوەی هاوکاریە دوو لایەنەکان وتی   دوو وڵات بە سەرنج بە  پەیوەندیەکان و هاوبەشیی دێرینەی مێژوویی  ئائینی  و کەلتووری  دەتوانن هاوکاریەکان  لە بەشی گەشتیاری  زیاتر  لە ڕابردوو پەرە پێی بدەن .