-
ناردنی هەزاران تەن یارمەتی مڕۆڤ دۆستانەی عێراق بۆ غەزە و لوبنان
تشرینی دووهم 25, 2024 11:31بەڕێوەبەری پەیوەندیە گشتییەکانی کۆمەڵی مانگی سووری عێراق باسی ناردنی یارمەتی مڕۆڤ دۆستانەی ئەو ولاتەی کرد بۆ ئەو وڵاتە و نەتەوەی مەزلوومی فەلەستین و لوبنان .
-
ئاوی دەریا خێوەتی فەلەستینیە ئاوارەکانی داگرت
تشرینی دووهم 25, 2024 08:40هاوکات لەگەڵ بارینی بەلێزمەی باران لە کەرتی غەززە، ئاوی دەریا گەیشتە خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان. بە سەرڕێژبوونی ئاوی دەریا بۆ بەشگەلێکی کەرتی غەززە، ژمارێکی زۆر لە خێوەتی ئاوارە فەلەستینیەکان لە کەنارئاوەکانی دێرولبەلەح و خان یونس نوقمی ئاو بوو و ژمارێکی زۆر لە خێزانە فەلەستینیەکان جارێکی دیکە بێ سەرپەناو نشینگە بوون.
-
رەخنەی حەماس لە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی عەرەبی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی ئیسرائیل
تشرینی دووهم 25, 2024 05:50سامی ئەبووزوهری ئەندامی پلەبەرزی بزووتنەوەی حەماس وتی: دوژمنی زایۆنی بۆ چوارسەدو پانزەهەمین رۆژی بەدوای یەکدا، درێژە دەدا بە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو هاوکات لەگەڵ ئەو ژینۆسایدە لە غەززە، هەڵوێستی لاواز و بێهواکەری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیش بەردەوامە.
-
تێکشکێندرانی شۆڤڵێک و ترۆمبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی
تشرینی دووهم 25, 2024 04:50گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس لە درێژەی هەڵمەتەکانی لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، چەکئامێر و بنکەو بارەگای چەکدارانی سوپای ترۆری بەئامانج گرت کەبەهۆیەوە، ترۆمبیلێکی زرێپۆش و شۆڤڵێکی سەربازیی ئیسرائیلی لەباکوری شاری ڕەفەح پێکا.
-
بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34جەنایەتی ژینۆسایدکردنی خەڵکی بێدەرەتانی غەززە بە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە پێی نایە ٤١٥ـەهەمین ڕۆژی خۆی.
-
سەرۆکی نەخۆشخانەی غەززە بریندار بوو
تشرینی دووهم 24, 2024 08:25لە ھێرشی ڕژێمی زایونی بۆ سەر نەخۆشخانەی «کەمال عدوان»ی شاری غەززە دکتۆر «حیسام ئەبو سەفیە»ی سەرۆکی ئەم نەخۆشخانەیە بریندار بوو.
-
خۆپیشاندانی زایۆنیەکان لە تیلابیب لە داکۆکی کردن لە گواستنەوەی گیراوان
تشرینی دووهم 24, 2024 07:19شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمشەو جارێکی تر بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە باشووری تیلابیب ، لەسەرپێویستی مۆرکرانی هەرچی خێراتری ڕێککەوتننامەی گیراوان لەگەڵ خۆڕاگری لەغەززە جەختیان کردشارۆچکە نشینای زایۆنی شەوی شەممە لە ڕحوفوت هەڵکەوتوو لە باشووری تیلابیب دەستیان دایە خۆپیشاندان وخوازیاری مۆرکرانی خێرای ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردن وگواستنەوەی یەخسیران لەگەڵ خۆڕاگری لە غەززە بوون.
-
چرکە بە چرکە وسات بە سات لەگەڵ ٣٦ مین ڕۆژ لە هێرشی ڕژێمی تیرۆربۆسەر لوبنان
تشرینی دووهم 24, 2024 04:58حیزبوڵڵا لە بەربەرەکانێ لەگەڵ پەلاماری داگیرکەران، ڕۆژی شەممە ٣٤ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریانەی ئەنجام دا
-
ئەمریکا بە فەرمی هەڕەشەی کرد لە هاوپەیمانە ئوروپیەکانی خۆی بەهۆی پشتیوانی کردن لە حۆکمی دەسگیرکردنی ناتانیاهۆ
تشرینی دووهم 24, 2024 04:28'لیندسی گراهام " سێناتۆری توندڕەوی ئەمریکایایی هەڕەشەی کرد لە هاوپەیمانەکانی واشنتۆن کەئەگەربێتۆ حۆکمی دیوانی سزادانی نێودەوڵەتی بۆ دەسگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران ویوائاو گاڵانت وەزیری جەنگی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جێبەجێ بکەن ، بایکۆتیان دەکەن.
-
ئانڕوا: ئیسرایییل بەنیازی کپکردنەوەی دەنگی ئێمەیە
تشرینی دووهم 23, 2024 15:10کۆمیسەری گشتیی ئانڕوا بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی قوربانی بوونی فەرمانبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مێژوودا بێوێنەیە، وتیشی: ڕژێمی داگیرکەر هەوڵ دەدا دەنگە پشتیوانەکان کپ بکاتەوە.