خۆپیشاندانی زایۆنیەکان لە تیلابیب لە داکۆکی کردن لە گواستنەوەی گیراوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i433263-خۆپیشاندانی_زایۆنیەکان_لە_تیلابیب_لە_داکۆکی_کردن_لە_گواستنەوەی_گیراوان
شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمشەو جارێکی تر بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە باشووری تیلابیب ، لەسەرپێویستی مۆرکرانی هەرچی خێراتری ڕێککەوتننامەی گیراوان لەگەڵ خۆڕاگری لەغەززە جەختیان کردشارۆچکە نشینای زایۆنی شەوی شەممە لە ڕحوفوت هەڵکەوتوو لە باشووری تیلابیب دەستیان دایە خۆپیشاندان وخوازیاری مۆرکرانی خێرای ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردن وگواستنەوەی یەخسیران لەگەڵ خۆڕاگری لە غەززە بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2024 07:19 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی زایۆنیەکان لە تیلابیب لە داکۆکی کردن لە گواستنەوەی گیراوان

شارۆچکە نشینانی زایۆنی ئەمشەو جارێکی تر بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە باشووری تیلابیب ، لەسەرپێویستی مۆرکرانی هەرچی خێراتری ڕێککەوتننامەی گیراوان لەگەڵ خۆڕاگری لەغەززە جەختیان کردشارۆچکە نشینای زایۆنی شەوی شەممە لە ڕحوفوت هەڵکەوتوو لە باشووری تیلابیب دەستیان دایە خۆپیشاندان وخوازیاری مۆرکرانی خێرای ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردن وگواستنەوەی یەخسیران لەگەڵ خۆڕاگری لە غەززە بوون.

شارۆچکە نشینان شەممەی حەوتەی ڕابردوویش لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێدەنگەی ئیسحاق هیرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لەهەمبەر" لەناوبردنی ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی یەخسیران" وەلانانی ئەم ڕێککەوتنە لەلایەن کابینەی ناتانیاهۆ، لەبەردەم ماڵی سحاق هرتزوگ لە تیلابیب دەستیان دایە خۆپیشاندان .

ئەبو عوبیدە وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی قسام ئەمڕۆ شەممە لە وتاردانێکدا وتی کە ژنێکی یەخسیری زایۆنی لە ناوچەی باکووری کەرتی غەززە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی کوژراوە.وتشی: تاوانکاری جەنگی ، ناتانیاهۆوکابینە وفەرماندەکانی سوپاکەی ، بەرپرسی تۆکمە وتەواوی گیانی یەخسیرەکانی خۆیانن وئەمانەن کە هەروا لەسەر بەردەوامکرانی ڕەنج وکوێرەوەری ئەم یەخسیرانە وقەڵاچووکردنیان پیداگرن .