-
لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین : باهۆزی ئەقسا خاڵە وەرچەرخانێکی گەورەیە لە شەڕ لەگەڵ داگیرکەران
تشرینی یهکهم 07, 2025 19:45لیژنەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە پیداگری لە سەر گرینگایەتی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا، ئەم شەڕەی بە خاڵە وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕێبازی خۆڕاگری وگەلی فەلەستین وقۆناخێکی چارەنووس ساز لە مێژووی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی زانی.
-
باهۆزی ئەقسا وەڵامی خۆڕاگری بە دەیان ساڵ بەرەکوژی و جینۆسایدی زایۆنیەکان بوو
تشرینی یهکهم 07, 2025 17:12نوێنەری بزوتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا وەڵامدانەوە بە جەنایەتێکی دیاریکراو نەبوو ، وتی کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە وەڵام بە دەیان ساڵ بەرەکۆژی وجینۆساید وکۆچی بەزۆرە ملیی فەلەستینیەکان ئەنجامی گرت.
-
٤٢ ئەندامی کاروانیی جیهانیی سومود، مانیان لەخواردن گرت
تشرینی یهکهم 06, 2025 17:41کاروانی جیهانیی پشتگریی لە غەززە ناسراو بە سومود ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ ٤٢ ئەندامی ئەو کاروانەی یارمەتی گەیاندن بە غەززە کە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە دەستی بەسەر داگیراوە، ڕایانگەیاند کە لەبەر کردەی زایۆنییەکان بۆسەر کەرتی غەززە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
-
٢١شەهیدی دیکە لە غەززە/ ژماری گشتیی شەهیدان گەیشتە ٦٧هەزار و ١٦٠ کەس
تشرینی یهکهم 06, 2025 16:41لە درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، ٢١ کەس لە کەرتی غەززە شەهید و ٩٦ کەسیش بریندار بوون.
-
بەرغوسی: نەتانیاهۆ بەنیازی وەرگرتنەوەی دیلەکانی و درێژەپێدانی شەڕە
تشرینی یهکهم 05, 2025 17:04مستەفا بەرغووسی پێیداگرت کە سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنئی بە نیازی ئەوەیە دەستبەسەرکراوانی خۆی وەرگرێتەوە تا پاش ئەوە درێژە بدات بە شەڕ، دەسدرێژکاری و کۆچپێکردنی زۆرەملی.
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدانی فەلەستینی
تشرینی یهکهم 05, 2025 16:43وەزارەتی تەندروستیی غەززە ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٢١٨ فەلەستینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و هەروەها هەڵکشانی ژماری شەهیدانی شەڕی جینۆساید بۆ ٦٧ هەزار و ١٣٩ کەسی کرد.
-
بەیاننامەی حیزبوڵڵا سەبارەت بە وەڵامەکەی حەماس بە کەڵاڵەکەی ترەمپ
تشرینی یهکهم 05, 2025 15:04حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی دەکات لە هەڵوێستەکەی حەماس بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی ترەمپ.
-
فیدان: ناتانیاهۆ لەوانەیە تەگەرە بخاتە بەردەم ئاگربەس
تشرینی یهکهم 05, 2025 12:45وەزیری دەرەوەی تورکیا پێی وایه سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیی لەوانەیە تەگەرە بخاتە بەردەم گەڵاڵەی ئاگربەسی پێشنیازکراوی سەرۆکی ئەمریکاوە.
-
لەبەندکرانی چالاکانی کاروانی جیهانیی سومود لە یەکێک لە ناوزڕاوترین زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 04, 2025 18:59ناوەند و یانەی دیلە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی چالاکانی کاروانی جیهانیی خۆڕاگریی سومودی لە زیندانی بیابانیی نەقەب کە یەکێک لە ناوزڕاوترین و خرابترین گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنییە، زیندانی کردووە .
-
66 شەهیدی دیکە لە غەززە
تشرینی یهکهم 04, 2025 17:16لە درێژەی پەلامار و دڕندەکارییەکانی داگیرکەرانی زایۆنی لە کەرتی غەززە 66 فەلەستینی دیکە شەهید بوون .