یونیفێل لە بەیاننامەی دوێنی هەینی خۆیدا ڕایگەیاند لە پەلاماری ئەرتەشی تیڕۆر بۆ سەر شاری ناقورە لە باشووری لوبنان سەربازێکی یونیفێل کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە
ئیلکساندر دوگین فیلەسووفی ڕووسی وتی : جیهانی ئیسلامی لە دۆخی یەکگرتوویی تەواودایە و دانیشتنەکەی ڕیاز دەسپێکی پێکهاتنی جەمسەرێکی ئیسلامی لە جیهانی چەن جەمسەریە
خۆپێشاندانی ئاشتیانەی لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان لە پاریس، بەهۆی خۆوەردانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە، توندوتیژیی لێکەوتەوە.
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی خەیبەردا، بۆ یەکەم جار پێگەی "تەل حاییم" (سەربە بنکەی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل)ی لە تەلاویڤ، پێکاوە. حیزبوڵڵا لەو هەڵمەتەدا، لەمووشەکی تایبەت کەڵکی وەرگرت.
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سوریاوە گەیشتە بەیرووت و لەگەڵ سەرۆکەزیرانی لوبنان دیدار و وتووێژی کرد.
ڕاوێژکاری مەقامی مەزنی ڕێبەری لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆیدا لە بەیرووت وتی: هەر بڕیارێک لەلایەن حکومەت و خۆڕاگریی لوبنانەوە بدرێ، ئێمە پاڵپشتیی دەکەین.
ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ سوپای ئەم ڕژێمە ٦٠٠ گۆڕی تازەی تەرخان داوە بە هێزەکانی خۆی لە گۆڕستانی سەربازیدا لە چیای هێرتسێل کە لە قودسی داگیرکراو هەڵکەوتووە.
ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی پەلامارێکی دڕندانەی کردۆتە سەر ناوچەی غوبەیری لە زاحییە کە لە باشووری بەیرووت هەڵکەوتووە.
خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، پێگەی دەریایی "ستێلا ماریس"ی سوپای رژیمی زایۆنی لە باکوری رۆژاوای حەیفا بەمووشەکی تایبەت، مووشەکباران کرد.
حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ ئەمڕۆیش باکووری فەلەستینی داگیرکراوی مووشەکباران کردووە و ڕژێمی زایۆنیش دانی ناوە بەو لێهاتووییەی حیزبوڵادا.