پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443828-پەلامارەکانی_رژێمی_زایۆنی_بۆسەر_باشووری_لوبنان
لەئاکامی هێرشی درۆنیی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان، دوو کەس شەهید و چەند کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-01-07T11:43:26+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2026 14:11 Asia/Tehran
  • پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان

لەئاکامی هێرشی درۆنیی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان، دوو کەس شەهید و چەند کەسیش بریندار بوون.

لە درێژەی پێشێلکرانی بەردەوامی ئاگربەس، فڕۆکەکانی رژێمی زایۆنیستی شارۆچکەکانی "بوستان" و "عیتا شەعب"یان بۆردومان کرد. ماڵ و خانووبەرەکانی "کەفەرشوبا"ش لەلایەن سوپای رژێمی زایۆنییەوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی "ڕویسات عیلم" و "سماقە" بە قورسی درایەبەر پەلامار و خەساری زۆر لە خانووبەرەکان کەوت. سوپای رژێمی زایۆنی هەروەها پەلامارەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەسپێکردەوەو چەندین ناوچەی ئاوەدانی دایەبەر پەلامار و لەو پەلامارانەدا چەند کەس بریندار بوون.