وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:مۆسکۆ ئامادەی تاوتوێ کردنی پێشنیارەکەی وڵاتانی ئەفریقاو ئەمریکا لاتینە بە مەبەستی چارەسەر کردنی شەڕی ئۆکرانیا
حوجەتولئیسلام ولموسلیمین «سەیید ئەحمەد مورتەزەوی موقەدەم» سەرۆکی دادگای باڵای ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ئامانجی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی فیدراسیۆنی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ.
وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، تورکیا، ئێران و سوریا پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە "سەروەری سوریا و شەڕی تیرۆر" ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سوریا کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا سەبارەت بە سوریا سەردانی مۆسکۆیان کردووە، پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری داوە کە مۆسکۆ و واشێنگتۆن لە لێواری شەڕێکی چەکداریی ئاشکرادان.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ئەمریکای بە پلاندانان بۆ هێرشی بەخۆفڕ بۆ سەر «کرێملین» تۆمەتبار کرد.
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی، بەرپرسانی سیاسی و بەرپرسانی سەربازیی زیاتر لە ٧٠ وڵات و باڵوێزی عەرەبستان لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
رووسیا بڕیاری ئینگلتەرەی لەمەڕ ناردنی فیشەکی هەڵگری یۆرانیۆمی لاوازکراو بۆ ئۆکڕاینی شەرمەزار کرد.
وەزیری بەرگریی ئێران وتی: دانوستانە چوارقۆڵییەکانی نێوان ڕووسیا، ئێران، تورکیا و سوریا بە ئامانجی گرنگی گەییشتن بە ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچەکە بەڕێوەچوو.
وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای کرد.