-
مێرووەکان؛ سیسرک
تهمووز 28, 2025 12:03سیسرک گیانەوەرێکی بێ بڕبڕەدارە و لە کۆمەڵەی مێرووەکاندایە، یەکێکە لە بووونەوەرە سەرەتاییەکان و بە درێژایی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن ساڵە بوونی هەیە، نشینگەکەی وڵاتە جیاوازەکانی هەموو کیشوەرەکان دەگرێتەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور، جێگەی ژیانکردنیشی لە ناوچەی تاریک و پیس و شێداردایە، هەروەها شێوازی ژیانکردنی تاکەکان دەکرێت بەتەنها بێت یاخود دەکرێت پێکەوە کۆمەڵەی تایبەت بەخۆیان درووست بکەن.
-
مێرووەکان؛ مێروولەی سوور
تهمووز 28, 2025 10:50مێرولەی سوور سەر بە خێزانی Formicidaeـیە و سەر بە ئۆردەری Hymenopteraـیە کە هەمان ئۆردەری هەنگ و زەردەواڵەیە، جەستەیان دابەش دەکرێت بۆ سێ بەش و درێژییان لە نێوان ١،٦ مم بۆ ٥ مم دەکرێت بگۆڕدرێت ئەم ژمارەیە.
-
مێرووەکان؛ پەپوولە
تهمووز 27, 2025 15:34پەپوولە سەرەڕای ئەوەی لە کۆمەڵەی مێرووەکاندا پۆلێن دەکرێت، بەڵام شێوەیەکی زۆر جوانی هەیە و بە جوانترین مێروو دادەنرێت، شێوەیەکی ناسک و جووڵەیەکی نەرمی هەیە، بۆیە لە هۆنراوە و هەڵبەست و ئەفسانەکاندا ناوی هێنراوە، زۆرینەی جارەکان بەستراوەتەوە بە گوڵەکانەوە.
-
مێرووەکان؛ بالباڵۆکە
تهمووز 27, 2025 15:17بالباڵۆکە یاخود پێی دەوترێت بالباڵۆکەی نوێژکەر، مێروویەکی کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە و نشینگەکەی دەکەوێتە زۆرینەی وڵاتە جیاوازەکان لە هەموو کیشوەرەکان جگە لە بەستەڵەکی باشوور.
-
مێرووەکان؛ مێروولەی سپی
تهمووز 24, 2025 11:44مێروولەی سپی سەرەڕای ئەوەی شێوازی ژیانکردنی نزیکە لە مێروولەی ئاسایی و هەنگەکانەوە، بەڵام مێروولەی سپی بە کۆمەڵەیەکی جیاواز لە مێرووەکان پۆلێن کراوە، کە زیاتر تایبەتمەندییەکانی نزیکە لە قالۆنچەکانەوە. نشینگەی ئەم جۆرە مێروولەیە (بە ئینگلیزی: Termite) مەودایەکی فراوان دەگرێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی هێڵی کەمەرەیی، و بە دیاریکراویش لە دارستانە باراناوییەکاندا.
-
ئەسپێی تەختە چییە و لە کام کۆمەڵەی گیانەبەرەکان پۆلێن دەکرێت؟
تهمووز 24, 2025 10:38سەرەڕای ئەوەی کە زۆرینەی خەڵکی باوەڕیان وایە کە ئەم زیندەوەرە لە کۆمەڵەی مێرووەکاندایە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەسپێی تەختە "توێکڵدارێکی زەمینەییە"؛ واتە پۆلێنێکی جیاوازتری هەیە لە مێرووەکان. لە درێژایی ماوەی تەمەنیدا یەکێکە لە گیانەوەرە گرنگەکان کە هاوبەشە لە پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی، چونکە خۆراکی سەرەکیی ئەسپێی تەختە خواردن و بەکارهێنانی ماددە شیبووەوەکانە.
-
مێرووەکان؛ هەموو زانیاریێک لەبارەی قالۆنچەکان
تهمووز 22, 2025 11:34قالۆنچە یان قالۆنچکە جۆرێکی مێرووەکانە کە بە یەکێک لە بەهێزترینی مێرووەکان دادەنرێت؛ دەتوانێت لە ژینگە و بارودۆخێکدا بژی کە مێرووەکانی دیکە تیایدا لەناو دەچن.
-
مێرووەکان؛ مێروولە، شێوەی دەرەوەی، سوڕی ژیان و بەناوبانگترین جۆرەکانی
تهمووز 19, 2025 12:08مێروولە لە کۆمەڵەی مێرووەکاندا پۆلێن دەکرێت و یەکێکە لە جۆرە زۆر بڵاوەکانی لە هەموو جیهاندا؛ ژمارەی جۆرەکانی دەگاتە ١٢ هەزار جۆری جیاواز. ژمارەی هەموو مێروولەکان بە نزیکەیی دەگاتە کوادیلیۆنێک واتە یەک ملیۆن ملیار.
-
مێرووەکان؛ مێشوولە، شێوەی دەرەوەی و جۆرە سەرەکییەکانی
تهمووز 19, 2025 09:27مێشوولە جۆرێک مێرووی کۆمەڵەی بێ بڕبڕەکانە کە تەنها مێیینەکەی دەتوانێت خوێن بمژێت؛ نشینگەکەی هەموو وڵاتە جیاوازەکان لە هەموو کیشوەرەکاندا دەگرێتەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور. جێگەی ژیانکردنیشیان هەموو ناوچەکانە بەتایبەتی جێگە گەرمەکان.