شەمەندەفەری موسافیرھەڵگری تەبەس بۆ یەزد کە ٣٤٨ کەسی تیادا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەر ھەڵتەقینی بە شۆفەڵێکدا لە ھێڵی خۆی ترازاو کارەساتی لێ کەوتەوە.
ئیمامانی جومعەی سەرتاسەری ئێران ڕووداوەکەی گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) و شەھید بوونی دوو مامۆستای ئایینییان ئیدانەکرد و پێیان داگرت: ئەم ڕووداوە پیلانی دوژمنە بە مەبەستی دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان شێعەو سوننەدا.
حوججەتولئیسلام «موحەممەد سادق دارایی» لە فەقێ بریندارەکانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پاکی ڕەزەوی ئەمڕۆ پێنج شەممە گیانی لە دەست دا.
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سازانی نیشتیمانیی ئەفغانستان ھەڵکوتانە سەرمامۆستایانی ئایینیی لە مەشھەدی پیرۆزی بە نیشانەی دۆش دامانی تیرۆریستان زانی.
سەزۆکی کۆمەڵەی ئیسلامیی ئەفغانستان سەرچاوەی ھێرشی تیرۆریستی لە گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) دژی سێ زاناو فەقێی دینیی بۆ نەکفیری گەڕاندەوە.
وتەبێژی دەوڵەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان، ھێرشی تیرۆریستیی دژی سێ مامۆستای ئایینیی لە گ١کۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیدانەکرد.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکەی نێو گڵکۆی ڕەزەوی وتیشی: گەل دەبێ وریا بێت ھەتا ئەم ھەنگاوە تێکدەرانەیە قەت شوێن لە سەر یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی دانەنێت.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکەی نێو گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) وتیشی: بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە ناخۆشە بە ھۆی کەسێکی لادەرو لەژێر باندۆری تاقمە تەکفیرییە ئەمریکییەکاندا ئەنجامی گرتووە.
لە ئەنجامی ھێرشی بە چەقۆ بۆ سەر یێ مامۆستای ئایینی لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران یەک کەس گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپوور و گەشتکاری و دەستکاری خۆراسانی ڕەزەوی وتی: کۆبوونەوەی ھاوبەشی ھەڵسوڕاوانی گەشتکاریی ئێران و عێراق بە میوانداریی مەشھەد بەرپا دەکرێت.