دەزگەی دادی تورکیا دە کەس لە بەرپرسانی خۆجێی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ی لە ئەستەمووڵ قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان کرد.
بە ملوێنان کەس لە دانیشتوانی شارە جۆربەجۆرەکانی بەریتانیا بە مەبەستی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنە ناوچەییەکان کە تاقی کردنەوەیەک بۆ پارتە سیاسییە گەورەکان دێتە ئەژمار، چوونە پێی سنووقەکانی دەنگدانەوە.
سەرۆکی پارتی سەعادەتی تورکیا ڕایگەیاند، خۆی کاندید کردووە بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە.
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق پێی داگرت: زەخت و گوشارێک لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە هەیە بۆ ئازادکرانی بەرپرسانی رژیمی سەددام لە بەندیخانە .
لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاندووە: تەگبیری پێویستی بۆ تۆمار کردنی دەنگی تەواوی ئاوارەکانی ھەر چوار پارێزگاکەی کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و ئەنبار کردووە.
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی "ئەلمەیادین" بەڕاشکاوی وتی عەرەبستانی سەعوودی بە هەموو ئیمکانات لەوان دراوی و میدیایی بە دوای کارتێکەری لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقە.
کۆمیسیۆنی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا وشداری دا، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانیی تورکیا کە بڕیارە زووتر لە کات و لە ژوئەنی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، دیمۆکراتیک نییە و تورکیا دەبێ بیخاتە دواوە.
ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا شەوی دووشەممە دوایین پێڕستی لایەنە مۆڵەت دراوەکان بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی و پەرلەمانی ٢٤ی ژوئەنی ٢٠١٨ی ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە.
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد ، سعودی داکۆکی دەکات لە هەندێ کەسایەتی و بەربژاری گومانلێکراو لە هەڵبژاردنەکانی عێراق .
سەرۆکی پارتی نەیاری "بزاڤی نیشتمانی" تورکیا پێشنیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانیی زووتر لە کاتی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتەی هێناوەتە ئاراوە.