-
دۆزرانەوەی گۆڕی بەکۆمەڵ لە عێڕاق دوای زیاتر لە دوو دەیە لە کەوتنی رژیمی سەددام
ئهیلوول 25, 2023 04:27پاش زیاتر لە دوو دەیە لە کەوتنی رژیمی سەددام لە عێڕاقدا هێشتا هەر گۆڕی بەکۆمەڵ دەدۆزرێتەوە
-
هەولێر داهاتی هەناردەی نەوت و دەروازە سنوریەکانی بە حکومەتی فیدراڵ نەداوە
ئهیلوول 25, 2023 04:13مەدیحە ئەلموسەوی، نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی لە پەرلەمانی عێڕاق وتی: هەرێمی کوردستان هەندێک پابەندبوونی هەیە لەوانە ڕادەست کردنی داهاتی هەناردەکرانی نەوت و دەروازە سنوریەکان بە حکومەتی فیدراڵی کە جێبەجێی نەکردووە بۆیە پێویستە ڕێککەوتنێک بکرێ لەنێوان هەولێر وبەغدا بۆ ئەو مەبەستە.
-
پێکهاتنی لێژنەیەکی حکوومیی بۆ تاووتوێی ناکۆکییەکانی هاوپێوەند بە ڕەشنووسی نەوت و گازی عێراق
ئهیلوول 25, 2023 04:00باسم ئەلغەریباوی ، ئەندامی کۆمیسیۆنی سامانە سروشتیەکانی نەوت و گازی پەرلەمانی عێڕاق بەئاماژە بەوەی کە ئەرکی ئەو کۆمیسیۆنەی پێکهێنراوە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی تایبەت بە پرسی نەوت و گازە، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک هەیە سەبارەت بە پێشکەشکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆیە دانوستان لەوبارەوە لەنێوان بەغداو هەولێر جارێ بەردەوامەو دوای چارەسەریی ناکۆکییەکان، دەخرێتەبەردەست پەرلەمان.
-
بایکۆتی پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی
ئهیلوول 25, 2023 03:57ڕاپۆرتی پەیامنێری رادیۆ و تەلەفزیۆنی سەحەر لە شاری سلێمانی سەبارەت بە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانەوە
-
میدالیای بڕۆنزی ڕکابەرایەتی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتی جیهان بۆ وەرزشوانی ئێرانی
ئهیلوول 24, 2023 14:47لە ڕکابەرایەتی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتی جیهان لە بێلگرادی سربستان، وەرزشوانی ئێرانی هادی سارەوی توانی میدالیای بڕۆنزی ئەو خولەی پێشبڕكێکان بەخۆتەرخان بدا و هەروەها مۆڵەتی بەشداربوون لە ئۆلەمپیکی پاریسیشی بەدەست هێنا. ناوبراو لەکێشی ٩٧کیلۆگرامدا بە ئەنجامی چوار بە یەک لە ئەبووبەکر خاسالانۆخۆفی بلاڕووسی بردەوە .
-
دەسپێبوونی نۆزدەیەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ لە چین
ئهیلوول 24, 2023 14:38کاروانی وەرزشیی ئێران بە ٢٨٩ وەرزشوان لە ٣٤ لقی وەرزشیدا و بە دروشمی"ئێران، ئیمان ، شانازی"بەشداری ئەو خولەی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆی چینە.
-
فیلمی ئێرانیی"شەهربانوو" گەیشتە بەشی ڕکابەریی فستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە کۆلۆمبیا
ئهیلوول 24, 2023 14:29فیلمی سینەمایی"شەهربانوو" لە دەرهێنانی مەریەم بەحرولعلومی توانی بگاتە بەشی ڕکابەریی ژنانی فستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە کۆلۆمبیا. شایانی ئاماژەیە ئەو فستیڤاڵە لە هەشتەمی نۆڤمبەرەوە هەتا شەشی دیسەمبەر لە کۆلۆمبیا بەڕێوە دەچێ.
-
فازڵ فەتلاوی: هەولێر لە دۆسییەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان شەفاف نیە
ئهیلوول 24, 2023 14:01نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق وتی کە هەولێر شەفاف و روون نیە لە بارەی دۆسییەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەسەرنجدان بەوەی هاووڵاتیانی کوردستانیش بەشێکن لە جەماوەری وڵاتەکەمان پێویستە لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەرگرن
-
دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 24-09-2023
ئهیلوول 24, 2023 13:30کاتی بڵاوبوونەوە 21:00
-
وتاردانی وەڕەزکەرانە، نەتانیاهووی کردە سوژەی میدیا عیبریەکان
ئهیلوول 24, 2023 13:10هەزاران ئیسرائیلی و جوولەکەی ئەمریکی لەنیۆیۆرک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بێنیامین نەتانیاهوو و کابینەکەی لەبەردەم بینای ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو شارە خۆپێشاندانیان کرد