پزشکیان: من ماڵاواییم لە ڕێبەری شەهید نەکردووە و نایکەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445228-پزشکیان_من_ماڵاواییم_لە_ڕێبەری_شەهید_نەکردووە_و_نایکەم
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: من ڕامگەیاندووە و ڕایدەگەیەنم کە ماڵاواییم لە ڕێبەری شەهید نەکردووە و نایکەم. ئەو بەڕێزە تاهەتایە لە دڵ و زەینی مندا و لە پێش چاوی مندا هەر زیندوویە و زیندوو دەبێ.
(last modified 2026-07-05T14:43:10+00:00 )
ته‌مووز 05, 2026 14:12 Asia/Tehran
  • پزشکیان: من ماڵاواییم لە ڕێبەری شەهید نەکردووە و نایکەم

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: من ڕامگەیاندووە و ڕایدەگەیەنم کە ماڵاواییم لە ڕێبەری شەهید نەکردووە و نایکەم. ئەو بەڕێزە تاهەتایە لە دڵ و زەینی مندا و لە پێش چاوی مندا هەر زیندوویە و زیندوو دەبێ.

مەسعود پزشکیان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "ئیمام خامەنەیی؛ ڕێبەری تاهەتایی خۆڕاگری" بە جەختکردنەوە لەسەر پێگەی بێوێنەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش، ڕاشیگەیاند: مەزنایەتی، سەربەرزی، بەڕێوەبەرایەتی و شانوشکۆی ڕێبەری شەهیدمان واوەتر لەوەیە کە لە چوارچێوی وشە و دەستەواژەدا وەسف بکرێ و ئەوەی ئەمڕۆ لە هەست و سۆز دەربڕین، فرمێسکەکان و ئامادەبوونی بەگوڕ و پڕخرۆشی خەڵک لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکاندا دەبیندرێ، ئاشکراترین نیشانەی پێگەی بەرزی بەڕێزیان لە نێو گەلی ئێران و هەموو ئازادیخوازانی جیهاندایە. مەسعود پزشکیان بە ئاماژە بە پێگەی ڕێبەری شەهید، یەکپارچەبوونی ئۆمەتی ئیسلامی بە گرینگترین ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی پیلان و دەسدرێژییەکانی دوژمنان زانی و پێیداگرت لە سەر پێویستیی یەکگرتنەوەی موسڵمانان، بەرەنگاربوونەوەی دووبەرەکی، شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و درێژەپێدانی ڕێگای خۆڕاگری، دادخوازی و سەربەخۆیی.