دەنگدانەوەی بەرفراوانی ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش لە میدیاکانی جیهان و ناوچەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445172-دەنگدانەوەی_بەرفراوانی_ڕێوڕەسمی_پرسەی_ڕێبەری_خەباتکاری_شەهیدی_شۆڕش_لە_میدیاکانی_جیهان_و_ناوچەدا
ڕێوڕەسمی پرسە وماڵێوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەیکی بەرفراوانی لە جیهان و میدیاکانی ناوچەکەدا هەبوو.
(last modified 2026-07-04T14:17:50+00:00 )
ته‌مووز 04, 2026 17:44 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەرفراوانی ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش لە میدیاکانی جیهان و ناوچەدا

ڕێوڕەسمی پرسە وماڵێوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی دەنگدانەوەیکی بەرفراوانی لە جیهان و میدیاکانی ناوچەکەدا هەبوو.

میدیای   ئەمریکی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی ڕێبەری  خەباتکاری شەهیدی  شۆڕشی ئێران، نوێژگەی تارانی بە نوقم لە فرمێسک و هاواری “تۆڵەسەندنەوە” وەسف کرد و نووسی: هەزاران کەس لە تازیەدان  بە سینگ لێدان  و وتنەوەی دروشم  ماڵئاواییان لە  تەرمی پاکی  ئایەتوڵڵا خامنەیی کرد. جەماوەرەکە بە یەک دەنگ هاواریان کرد، “قسەی ئێمە یەکێکە؛ تۆڵە! تۆڵە!” ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ڕێوڕەسمەکەوە هەزاران کەس بە جلوبەرگی ڕەش و هەڵگرتنی ئاڵا و وێنەی ڕێبەری شەهیدی ئێران لە  نوێژگەی گەورەی تاران کۆبوونەوە و بە پێی ڕێوڕەسمی نەریتی شیعە، سنگیان لێدا و شینیان گێڕا. هەروەها هەواڵدەریی "  بی. ئێف.ئیمی فەرەنسیش ڕاپۆڕتی دا  هەزاران  تازیەدار لە  سەرلەبەیانی و تەنانەت  بەرلە ڕاگەیندرانی  دەسپێکی  ڕێ و ڕەسمەکە کە کاتژمێر شەشی  سەرلەبەیانی  ڕاگەیندرا بوو  لە  نوێژگەی گەورەی تاران ئامادە بوون . هەواڵدەری  ئیسپانیایی ئیفە -ی ئیسپانیش  ڕێوڕەسمی گەورەی ماڵئاوایی لە تەرمی ڕێبەری  خەباتکاری شەهیدی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بە "گەورەترین ڕێوڕەسمی پرسە لە مێژووی ئێران" وەسف کرد و ئەم کۆبوونەوە گەورەیەی بە نیشاندانی یەکگرتوویی  نەتەوەیی ئێران لە نێو گرژییە ناوچەییەکان زانی . ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعوت ئەهرانۆت هەروەها نووسیویەتی: بەشداریی ملیۆنان کەس لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ڕێبەری ئێران، نیشاندانی دەسەڵات و "دڕکێکە لە ناو چاوی ئەمریکا".  دەزگای ڕاگەیاندنی زایۆنیستی  وای نێت  هەروەها نووسیویەتی: ئاپۆرەی تازیەداران لە تاران ئاڵای سووری تۆڵەسەندنەوەیان هەڵگرتووە و دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا و  نەمان بۆ ئیسرائیلیان بەرز کردەوە " ڕۆژنامەی نیو  ستریس تایمزی مالیزیا نووسیویەتی: ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ڕێزلێنان لە کەسایەتییەک بەڕێوە دەچێت کە زیاتر لە سێ دەیە و نیو ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە. هەروەها ماڵپەڕی هەواڵی بۆرنێئۆ پۆستی برونێی، بانکۆک پۆستی تایلەند، ڕۆژنامەی مانیلا بولتونی فلیپین، ماڵپەڕی هەواڵی ڤێتنام و تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئەی لە سەنگاپورە ڕووماڵی ئەو ڕێوڕەسمەیان کردووە و نووسیویانە: بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای هەفتەی ڕێوڕەسمی پرسە و ماتەمینیدا دوا ڕێزیان لە ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی گرت. لە هەمان کاتدا بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی ملیۆنان کەس بەشداری شاندەکانی وڵاتانی جۆراوجۆریان ڕاگەیاند، لەوانە چین، ڕووسیا، ئیتاڵیا، تورکیا، پاکستان، عێراق، و وڵاتانی دیکە .