جێگری وەزیری نێوخۆی تورکیا باسی گەڕانەوەی هەزاران پەنابەری سووریی کرد بۆ وڵاتەکەیان .
هۆڵەندا بە شێوەی تاکلایەنە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی وەرگرتنی پەناخوازان لە تورکیا، سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و یەکێتی ئەوروپا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی بەدواداچوونی دۆخی ئەو کۆچبەرانەی کرد کە لە دەریای ناوەڕاستدا گیریان خواردووە .
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، 60 کۆچبەری کورد بەهۆی تێکچونی بزوێنەری یەختەکەیان، ناچاربوون لە دورگەی کیسرا بوەستن و لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی دورگەی کیسرا دەستگیرکراون.
لێدوانەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دیارنەمانی 122 هەزار پەنابەری سوری لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، مشتومڕێکی بەرفراوانی لە ناوخۆی تورکیادا بەدوای خۆیدا هێنا.
ھێزەکانی ئاسایشتی ئانکارا لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوو ھەزارو ٢٣٧ کۆچبەری ئەفغانیان لە تورکیا وەدەرناوە.
دادگای بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی خوازیارانی مافی مانەوە لە شانشینی یەکگرتووەوە بۆ ڕواندا، سەرەڕای هەوڵی چالاکوانان بۆ ڕاگرتنی ڕەوانەکردنەکە کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە دەستپێبکات.
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ماوەی چوار مانگ دا پتر لە ١٨ ھەزار پەناخوازی ئەفغانییان ڕاپێچ کردو لە وڵات وەدەریان نان.
ئهندامێکى پهرلهمانى عێراق ڕایگهیاند، بهفهرمى داوایانکردوه دیپۆرتکردنهوهى پهنابهران لهبهریتانیاوه بۆ عێراق ڕابگیرێتو ڕێگه بدرێته ئهو هاوڵاتیانه لهدادگا سکاڵا تۆماربکهنو وهڵامیان بدرێتهوه.
پۆلیسی تورکیا بە توندوتیژی گردبوونەوەیەکی پەنابەرانی ئەفغانی بڵاوەپێکرد و ژمارێک لەوانی دایەبەر لێدان .