پێکدادان لە ناوچەی «ئەرجیش»ی سەر بە پارێزگای وان، بووە هۆی کوژرانی دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لەوانە کەسێک بە ناوی نھێنیی «ھەژار ڕۆنیا» کە لە لیستی شینی تاوانبارانی داواکراودا بووە.
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند کە لە هێرشی موشەک و تۆپخانەی چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە باکووری سوریا، چوار سەربازی ئەم وڵاتە بریندار بوون.
سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پێکهێنانی دەستوورێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی کرد کە خواست و خەونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەخۆ بگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە، ئەم ڕاپۆرتەی ئیدانە کردو و ڕەتی کردەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستپێکی دروستکردنی ڕێڕەوی گواستنەوە لە بەسرەوە بۆ تورکیا ڕاگەیاند.
«عەلی تەتەر» پارێزگاری دهۆک لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێک لەسنوری دهۆک ڕایگەیاند:دوو کۆپتەر بوونە یەکێکیان کەوتووەته خوارهوهو ئەوەی دیکەش ڕۆیشتووە، دەزگاکانی ئەمنی لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باشووری ئەو وڵاتە بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە» گیانی لەدەست داوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان : پەکەکە هۆکاری پەلامارەکانی تورکیایە
سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا دەڵێن: ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سوریا توانی پلاندانەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ئەستەمۆڵ بکوژێت.
پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە» دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئەنقەرە ڕادەگرێت.