-
کرێملین: هەر هێرشێک بۆسەر خاکی ڕووسیا، بە توندیی وڵام دەدرێتەوە
تشرینی یهکهم 24, 2025 13:07وتەبێژی کۆشکی کرێملین وێڕای ئاماژە بەوەی کە "مۆسکۆ بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی، وەڵامی بایکۆت و گەمارۆ تازەکانی رۆژاوا" دەداتەوە، پێی داگرت؛ ڕووسیا هەرچەشنە هەوڵدانێک بۆ هێرشکردنەسەر قووڵایی خاکی وڵاتەکەی، بەتوندیی وەڵام دەداتەوە.
-
کاردانەوەی مۆسکۆ لە حاند بایکۆتەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئوروپا
تشرینی یهکهم 23, 2025 19:09وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڕیاری واشنگتونی بۆ بایکۆتی کومپانیاگەلی ڕووسی "روس نەفت و لوک ئۆیل"ی بە نەشیاو زانی بەڵام جەختی کرد کە ئەو بڕیارە هیچ گرفتێکی تایبەت بۆ مۆسکۆ بە دی ناهێنێت .
-
پەسەندکرانی نۆزدەهەمین پاکێجی بایکۆتی یەکێتی ئوروپا دژی ڕووسیا
تشرینی یهکهم 23, 2025 13:27ئەنجومەنی یەکێیتی ئوروپا ڕۆژی پێنجشەمە نوزدەهەمین پاکێجی بایکوتەکانی دژی ڕووسیای بە ئامانجی بەرتەسک کردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی مسکو لە شەڕی ئۆکراین پەسەند کرد.
-
ئاگربەس لە ئۆکراین بەبێ لێکدانەوەی ڕیشەکانی گونجاو نییە
تشرینی یهکهم 21, 2025 18:36وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: "ئێستا کە داخوازی دامەزرانی ئاگربەس لە ئۆکراین بەبێ ئەوەی سەرچاوە و ڕیشەکانی ئەم قەیرانە لێک بدرێتەوە، قبووڵکراو نییە."
-
خۆپیشاندان دژ بە بەمیلیتاریزەکردنی یەکێتیی ئەورووپا و شەڕی دژ بە ڕووسیا لە ڤیانا
تشرینی یهکهم 19, 2025 17:55لە ڤیانای پێتتەختی ئوتریش، سەدان کەسی ناڕازی لە بەسەربازیکردنی یەکێتیی ئەورووپا و شەڕی دژ بە ڕووسیا، لەسەر شەقام کۆبوونەوە.
-
ئۆلیانۆف: ئاژانس دۆسیەی ئێران لە چوارچێوی سیستەمی چاودێریدا لێک دەداتەوە
تشرینی یهکهم 17, 2025 16:00باڵوێزی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا لە شاری ڤییەنا ڕایگەیاندووە کە بە کۆتایی هاتنی ماوەی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ بە کردەوە کۆتایی دێت و لەمەودوا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تەنیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی تۆکمەی سیستەمەکانی چاودێری و کۆنترۆڵدا دەتوانێت پرس و بابەتی هاوپێوەند بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بخاتەبەر لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە.»
-
کۆبوونەوەی فەرماندەرانی هێزی دەریایی وڵاتانی پەراوێزی دەریای خەزەر
تشرینی یهکهم 07, 2025 09:39ئەمیری دەریادار شارام ئێرانی،فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران : پێنج وڵاتی دەڤەری دەریای خەزەر(کاسپیەن) پەیوەندیی زۆر شیاویان لە دەریا، پێناسە کردووە ئێمە ئەمساڵ هاتووین هەتا بارودۆخێکی تازە سەرلەنوێ پێکەوە بەکردەوە تاووتوێ بکەین ئینشائەڵڵا، دەی، بێگومان ئامانجی هەموومان چەسپاندنی ئاسایشی دەریایە بەهاوبەشیی وڵاتانی دەڤەری دەریای خەزەر ، بەچەشنێک کە خودا یاربێ، ئابووریی ئەو ناوچە، ببێتە ئابووریەکی چالاک.
-
سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئوروپا لە مەترسیدایە
تشرینی یهکهم 03, 2025 17:36سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی دیکە ئیدیعای کرد کە وڵاتانی ئوروپایی لەلایەن ڕووسیاوە، هەڕەشەیان لەسەرەو وشداریی دا: هەموومان لەبەر مەترسیداین.
-
ڕەخنەی لاڤرۆف لە هەوڵی ڕۆژاوا بۆ باجخوازی لە ئێران
ئهیلوول 28, 2025 21:00وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە وتاردانی خۆیدا لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: ڕۆژاوا هەوڵ دەدات بۆ باج وەرگرتن لە تاران لە ڕێگای خستنیە ژێر گوشارەوە، و ئەوەش بۆ هەمووان دەرکەوتووە.
-
لاڤرۆف: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا
ئهیلوول 26, 2025 17:30وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ناتۆ و یەکێتی ئوروپا بە داکۆکیی لە ئۆکرانیا بەکردەوە کەوتوونەتە شەڕێکی ڕاستەقینە لەگەڵ ڕووسیا.