پێداگریی عێراقچی و لاڤرۆف لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێران و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442774-پێداگریی_عێراقچی_و_لاڤرۆف_لەسەر_پەرەی_پەیوەندیی_نێوان_ئێران_و_ڕووسیا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوشانە ڕووسەکەی سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی تاران و مۆسکۆ و هەروەها لەبارەی پرسە ناوچەییەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی ئەتۆمی، وتووێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2025 15:26 Asia/Tehran
  • پێداگریی عێراقچی و لاڤرۆف لەسەر پەرەی پەیوەندیی نێوان ئێران و ڕووسیا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوشانە ڕووسەکەی سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی تاران و مۆسکۆ و هەروەها لەبارەی پرسە ناوچەییەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی ئەتۆمی، وتووێژی کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەید "عەبباس عێراقچی"، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ "سێرگئی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، دوولایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی پەرەی پەیوەندیی و پرسەکانی جێی داکۆکی و سەرنجی نێوان دوو وڵات. هەروەها عێراقچی و لاڤرۆف وتووێژی نێوان دوو وڵاتی دۆست و برادەر، ئێران و ڕووسیایان بە قازانجی دەستەبەرکرانی سەقام و ئاسایشی ناوچەکە زانی.

لاڤرۆف و عێراقچی هەروەها سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی رۆژاوای ئاسیا، لە پلەی یەکەمدا پرۆسەی ئاگربەسی غەززەو تاووتوێی ئەو بابەتە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و دۆخی گۆڕانکارییەکان لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی وتووێژیان کرد. دوولایەن هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر پێبەندبوونیان بە جێبەجێکرانی بێ شەرت و مەرجی پەیمانی تۆکمەی هاوبەشیی ستراتژیکیی نێوان ڕووسیاو ئێران کە لە دووی ئۆکتۆبەرەوە پێویستە جێبەجێ بکرێ.