سەرۆکی "نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەocha” ڕژێمی زایۆنی بە "بێ بزەیی هەرڕۆژە" وتوشبوون بە خراپترین وگەورەترین جەنایەتە نێودەوڵەتیەکان " لە غەززە تاوانبارکردوو ئەم ڕژێمەی شەرمەزارکرد
گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لە هەڵمەتێکی سەرکەوتووانەدا ١٠ ئەفسەر و سەربازی سوپای تیرۆری لە جەبالیا هەڵکەوتوو باکووری کەرتی غەززە کوشت و یان برینداری کردن.
ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ دوابەدوای دەرکردنی فەرمانی چۆڵکردن بۆ دانیشتوانی ناوچەی زاحییەی باشووری، ١٢ جار ئەم ناوچەیەی دایە بەر پەلاماری دڕندانەی خۆی.
ڕادیۆتەلەڤیزیۆنی ڕژێمی داگیرکەریی زایۆنیی ڕایگەیاند دەسبەجێ لەدوای هاتنەسەر دەسەڵاتی ترامپ لە ئەمریکا ، ناتانیاهۆ دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنی بەسەر لێواری ڕۆژئاوا دەخاتە ڕۆژەڤەوە.
دوابەدوای خۆڕاگری ئازایانەی حیزبوڵڵا له ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ، سوپای ڕژێمی زایۆنی لەباشوری لوبنان ، گیری خواردووە و ئاسێ ماوە.
لەبەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەڕیاز دا ، وێڕای وشداریدان بەرامبەربە پێشێلکرانی سەروەری وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ئێران ، داواش کرا ڕژێمی زایۆنی بایکۆت و سزا بدرێ تا چیدی نەتوانێ خەڵکی غەزه قەڵاچۆ بکات.
کوڕەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەکاردانەوە بەرامبەربە پشکنینە ئاسایشییەکان له نووسینگەی باوکیی دا ، ڕەخنەی توندی گرت لە سوپا و دامەزراوە ئاسایشییەکانی ئەو ڕژێمە و ئەو کارەی بەکودەتا پێناسە کرد.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لەدوای گەڕانەوە لە عەڕەبستانی سعودی ڕایگەیاند دونیا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە دەبێ سزای ڕژێمی زایۆنی بدات.
ڕۆژنامەی زایۆنیی یەدیعوت ئاحارونوت نووسیوییەتی ئەیال زامیری بەڕێوەبەری وەزارەتی جەنگی ئەو ڕژێمە ، چەن ڕۆژ لەدوای دەرکرانی گاڵانت ، دەستی لەکار کێشایەوە.
نوێنەری کەنیستی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند دەوڵەتی ئیسرائیل ، دەوڵەتێکی فاشیستییە و کاروسیاسەتی لەپێناو کۆمەڵکوژکردنی فەلەستینییەکانە