-
بەرزبوونەوەی ئاماری شەهیدانی غەزە
تشرینی دووهم 10, 2024 05:48لە حاڵێکدا کە شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لەکەرتی غەزە چووەتە ناو چوارسەدەمین ڕۆژی خۆیەوە وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ شەمە ئاماری نوێ شەهیدان و بریندارانی ڕاگەیاند .
-
سات بەسات لەگەڵ چل ونۆهەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان
تشرینی دووهم 10, 2024 05:42تێپەڕگەیەکی سنووری لەگەڵ سووریا وشارگەلێک لە باشوور بۆمباران کران
-
خۆپێشاندانی پاریس لە یەکگرتوویی لەگەڵ غەززە وڕاگرتن و نەناردنی چەک وتەقەمەنی ڕژێمی زایۆنیستی
تشرینی دووهم 10, 2024 05:32سەدان کەس لە فەرانسیەکان لە خۆپێشاندانێک لە پاریسی پێتەختی ئەم وڵاتە بەشداریان کرد هەتا یەکگرتوویی ویەکدەنگی خۆیان لە گەڵ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززە لە دژی بەرەکۆژی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕابگەیەنن وخوازیاری کۆتایی دان بە نەناردنی چەک وتەقەمەنی بۆ سوپای تیرۆربوون .
-
دەسدرێژی سەربازی تازەی ئەمریکا وئینگلیز بۆسەرخاکی یەمەن
تشرینی دووهم 10, 2024 05:10ژێدەرە هەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکی وبەریتانیاییەکان بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەگەلێک لە " سەنعا"ی پێتەختی یەمەنیان بۆمباران کردووە
-
هێرشی قورسی حیزبوڵڵا بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 10, 2024 04:56حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین هێرشی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامداوە، بنکەی هێزی ئاسمانی و پەڕەشووتی ئەم هێزانەی کردۆتە ئامانج.
-
ئاژاوە وشڵەژاوی لە تلاڤیف لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناکۆکی وناچالاکیی وناکارامەییەکان لە کابینەی نتانیاهۆ
تشرینی دووهم 10, 2024 04:34هەزاران ئیسرائیلی ئێوارەی شەممە لە تلاڤیف بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک ناڕەزایەتیان دەربڕی بە چوارسەد ڕۆژ بێ ئاگاداری وبێ هەواڵ بوون لە دۆخی یەخسیرانی زایۆنی لە کەرتی غەززە وبنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیان بە تاوانباری ئازادنەکرانیان لە یەخسیری زانی.
-
تلاڤیڤ لە دووی ئاگربڕێکی یەکلایەنەیە لە بەرەی لوبناندا
تشرینی دووهم 10, 2024 04:20کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنی بانگەشەی کرد کە ئەم ڕژێمە خەریکی لێکدانەوەی ئەگەری دامەزرانی ئاگربڕێکی یەکلایەنە لە بەرەی لوبناندایە، بۆ ئەوەی پێش بگرێ بە دەرکرانی هەرچەشنە بڕیارنامەیەکی دژ بە خۆی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە.
-
ئامادەبوونی چەکدارانی تورکیا لە سەرزەویەداگیرکراوەکان
تشرینی دووهم 09, 2024 16:33ئەم ڕۆژانە باسی ئامادە بوونی دە هەزار چەکداری تورک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان کە بۆ یارمەتی دان بە ڕژێمی زایونیستی دژی خەڵکی غەزە شەڕ دەکەن جارێکی دیکە سەرنجی هەموو جیهانی بەرەو سیاسەتی دووفاقانەی تورکیا بۆ لای خۆی ڕاکێشا؛ سیاسەتێک کە چەن ساڵێکە لە لایەن تورکیاوە گیراوەتە بەر و هەڵبەت بە وتەی زۆرێک لە کارناسانی ناوچە ئێتر کەس باوەڕ بە تورکیا ناکات.
-
زەریف: ئێران لەپاڵ خۆڕاگرییە
تشرینی دووهم 09, 2024 15:57جێگری ئێستراتژیکیی سەرۆک کۆمار بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران لە پاڵ خۆڕاگریی دایە و دەمێنێتەوە، وتی: زایۆنیستەکان دەبێ بزانن کە حیزبوڵڵا لەو کاتەی لوبنانیان داگیر کرد، پێک هات و بە درێژەدان بە جەنایەت و تاوانەکانیان تەنیا بەرخۆدان بەهێزتر دەکەن.
-
کاربەدەستێکی حەماس: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ئەرکی خۆیان لەهەمبەر قودس بەجێ بێنن
تشرینی دووهم 09, 2024 15:45بەرپرسی نووسینگەی کاروباری قودس لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس داوای لە وڵاتانی عەربی و ئیسلامی کرد تا ئەرکی خۆیان لە هەمبەر قودسی داگیرکراو بەجێ بێنن.