تشرینی دووهم 14, 2020 11:09
«دەیلەمان» ناوچەیەکی کهسکه لە پارێزگای گێلان. ئەم ھەوارگەیە لە ڕۆژھەڵاتی گێلان و لە نزیک شاری «سیاھکەل»دا ھەڵکەوتووە. بەرزایی «دەیلەمان» زیاتر لە دووھەزار مەترە لە ئاستی دەریاو بۆ گەییشتن بەم شوێنە دەبێ لە جاددەکانی قوڵایی دارستان بپەڕیتەوە.