وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە مەترسیی تیرۆریسم بۆناوچەی رۆژاوای ئاسیا جەختی کردەوە ، ئێران و عێراق دەبێ ھەمیشە لە بەرامبەر ھەڕەشە ئاسایشیەکانی گروپە تیرۆریستیەکان لەوان داعش وریایی و ئامادەییان ھەبێ .
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا ٢٠ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ داعشیان لە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرد.
تیپی ١١٠ی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەم ھێزانەی کرد لە شاری خانەقینی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی عێراق بۆ ڕاوەدونانی بەرماوەی تیرۆریستانی داعش.
هێزێکی سوپای عێراق و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە سنوری ناوچەکانی کفری ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدەدەن بۆ کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش، بەرپرسانی هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێن سنوری ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە ئێمە کێوماڵمان کردوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تەمموز، ڕایگەیاند لە میانەی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق، 77 شارۆچکە و گوند لە دیالە پاککراونەتەوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراقی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکانی عێراق – قۆناغی چوارەم لە پارێزگای دیالە دەستی پێکرد.
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی فەتواکەی مەرجەعییەت و ڕۆڵی گرینگی ھێزەکانی حەشد لە ڕزگار کردنی موسڵ، ستایشی ڕێکخستن و ھاوپشتیی ھێزەکانی عێراقی کرد.
سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕەوتی دیداری لەگەڵ کاربەدەستێکی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دادگایی کرانی چەکدارانی داعشی کرد لە دادگەیەکی نێونەتەوەیی تایبەتی دا.
«ھیشام ئەلھاشمی» لە کارناسانی ناوداری بواری کاروباری ئاسایشتی و سیاسیی عێراق لە لایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە تیرۆر کرا.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند: لە خەباتی دەوڵەت و سوپای ئەم وڵاتە دژی تاقمی تیرۆریستیی داعش، ئەمریکا ھیچ یارمەتییەکی سەربازیی عێراقی نەدا.