گیرانی 18 کەس بەتاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389429-گیرانی_18_کەس_بەتاوانی_پێوەندی_لە_گەڵ_داعش_لە_تورکیا
ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 18 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەموڵی ئەم وڵاتە دەسگیر کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2020 08:05 Asia/Tehran
  • گیرانی 18 کەس  بەتاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە تورکیا

ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 18 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەموڵی ئەم وڵاتە دەسگیر کرد .

بە پێی راپۆرتی تەلەفیزۆنی حکومەتیی تورکیا ، ئەم کەسانە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە پەلاماری ھێزەکانی ئیدارەی نەھێشتنی تیرۆریسم بۆسەر 20 شوێنی لەپێشداناسراو لە 13 ناوچەی ئەستەموڵ گیران . 

ھێزە ئاسایشیەکان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم کەسانە بڕێکی زۆر بەڵگەی رێکخراوەییان دۆزیەوە . 

بەر لەوەش کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا باسی گرتنی 19 کەسی دیکەیان کردبوو بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە ئەستەموڵ . 

ئانکارا کەپێشتر تاوانبار بوو بە پشتیوانی کردنی داعش و بریندارانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە تورکیا چارەسەریی دەکران و لە شەڕی کۆبانی تورکیا بە ئاشکرا پشتگری  داعشی کرد ، لە  چەند ساڵی رابردوودا لە ترسی ئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش لە نێو خاکی تورکیا ، دەستی کردووە بە گرتنی ئەوان .