تیرۆر کرانی بەرپرسێکی ئاسایشتیی ھەسەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389342-تیرۆر_کرانی_بەرپرسێکی_ئاسایشتیی_ھەسەدە
بەرپرسێکی ئاسایشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە کرایە ئامانج و تیرۆر کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2020 06:04 Asia/Tehran
  • تیرۆر کرانی بەرپرسێکی ئاسایشتیی ھەسەدە

بەرپرسێکی ئاسایشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە کرایە ئامانج و تیرۆر کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵ لە سووریاوە، ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێکی ئاسایشتیی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە ھێرشێکی تیرۆریستانی نەناسراودا تیرۆر کرا.

بە پێی ئەم ھەواڵە رۆژی چوارشەممە «ئەحمەد دغیم»، لە بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای «دێرۆزوور» و هاوکارێکی کەوتنە بەر ھێرشی چەکدارانی نەناسراو و تیرۆر کران.

لەماوەی رۆژانی رابردوو شانە نوستوەکانی تیرۆریستانی داعش هێرش و هەڵمەتی کردنە ئامانجی کەسایەتی و بەرپرسانی هەسەدەیان لە سووریا چڕکردوەتەوەو لە بەرامبەریشدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازییان ئەنجام داوە و لە ئاکام دا دەیان چەکداری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە قۆڵبەست کراون.