کوژرانی ١٦ تیرۆریست لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389395-کوژرانی_١٦_تیرۆریست_لە_باکووری_عێراق
وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کوژرانی ١٦ تیرۆریستی داعشیی کرد لە پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2020 14:22 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٦ تیرۆریست لە باکووری عێراق

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی کوژرانی ١٦ تیرۆریستی داعشیی کرد لە پارێزگای کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی شەفەق نیوز،  «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی دژە تیرۆر شەوی ھەینی لە ناوچەیەکی نێوان« وادی زەغیتون» و «وادی خەناجیر» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای کەرکوک لەگەڵ چەکدارانی داعش دا تێکھەڵچوون.

«یەحیا ڕەوسوڵ» وتیشی: ھەڵمەتی ھێزەکانی دژە تیرۆر سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی بە خاپوور کرانی بنکەکانی داعش، کوژرانی ١٦ تیرۆریست و بریندار بوونی کۆمەڵێکی تریان کۆتایی پێ ھات.

ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە ڕاپەڕاندنی ھەڵمەتی دژی تیرۆریستی لە ھەوڵدان ھەتا بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق تەفروتونا بکەن.