بە سەرنجدانی نزیک بوونی جەژنی قوربانی پیرۆز نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارتر بووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی دا ڕ ایگەیاند: ھەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و ھیچ بیانوویەک بۆ ڕێکاری جیاواز لە ئارادا نییە
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانی وێڕای ڕەخنەگرتن لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم خوازیاری چاودێریی ئەنجومەنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان بوو.
پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: پارتە دەستەڵاتدارەکان ھیچ جێگەو پێگەیەکیان لەنێو خەڵکدا نییە.
بە ئامادە بوونی کۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆنفرانسی توندوتیژیی ڕەوشت نزمانە دژ بە ژنان لە شاری ھەولێری ھەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا گەییشتە ئەنقەرەی پێتەختی ئەم وڵاتە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەند بووە بە خەرج کردنی پتر لە حەوت ملیارد دینار بۆ پاڵپشتی کردنی قوتابیان و خوێندکاران.
ئەندامێکی لێژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە : تورکیا کۆمەڵێک مەرجی ھەیە بۆ دەست پێ کردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.
ئەندامێکی پێشووتری کۆمیسیۆنی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنترۆڵی دۆسیەی نەوت و داھات شکستی ھێناوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێویستی زانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بە زووترین کات ئەنجام بگرێت.